گولەر: بەردەوامیی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بەسراوەتەوە بە چەکداماڵینی کوردی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i443069-گولەر_بەردەوامیی_پرۆسەی_ئاشتی_لە_تورکیا_بەسراوەتەوە_بە_چەکداماڵینی_کوردی_سوریا
وەزیری بەرگریی تورکیا رایگەیاند کە بەردەوامبوونی پرۆسەی نوێی ئاشتی لە تورکیا تەنها لەو کاتەدا گونجاو دەبێت کە پەکەکە و هەروەها هێزەکانی کوردی سوریا بە تەواویی کۆتایی بە چالاکیی چەکدارانەیان بێنن و بەبێ هیچ مەرجێک چەکەکانیان رادەست بکەن.
(last modified 2025-11-29T05:41:41+00:00 )
تشرینی دووه‌م 29, 2025 07:43 Asia/Tehran
  • گولەر: بەردەوامیی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بەسراوەتەوە بە چەکداماڵینی کوردی سوریا

وەزیری بەرگریی تورکیا رایگەیاند کە بەردەوامبوونی پرۆسەی نوێی ئاشتی لە تورکیا تەنها لەو کاتەدا گونجاو دەبێت کە پەکەکە و هەروەها هێزەکانی کوردی سوریا بە تەواویی کۆتایی بە چالاکیی چەکدارانەیان بێنن و بەبێ هیچ مەرجێک چەکەکانیان رادەست بکەن.

یاشار گولەر بڕیاری پاشەکشەی پەکەکە لە خاکی تورکیای بە هەنگاوێکی گرینگ لەقەڵەم دا بەڵام تەئکیدیشی کرد دەبێ ئەو بڕیارە هەموو لقەکانی پەکەکە بگرێتەوە و تورکیا ڕێگەنادات هیچ ڕێکخراوێکی سەربە پەکەکە لەناوچەکەدا چالاک بێت.گولەر گوتیشی بەرەنگاربوونەوەی تیڕۆر بە تورکیاوە سنوردار ناکرێت و سوریا و عێراقیش دەگرێتەوە . ناوبراو ڕایگەیاند ئەنقەرە پاڵپشتی لە یەکپارچەیی خاکی سوریا و گەڕانەوەی ئاوارەکان و بنیاتنانەوەی ئەووڵاتە دەکات.