ئەردۆغان خوازیاری چەکداماڵینی کوردی سووریا بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i443274-ئەردۆغان_خوازیاری_چەکداماڵینی_کوردی_سووریا_بوو
سەرۆک کۆماری تورکیا جارێکی دیکە داوای لە یەکینەکانی پاراستنی گەل(یەپەگە) کرد بەپێی "ڕێککەوتنی دەی ئادار" چەک دانێن و تێکەڵی داڕشتی ئاسایشیی حکومەتی تازەی سووریا بن.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 10, 2025 14:19 Asia/Tehran
  • ئەردۆغان خوازیاری چەکداماڵینی کوردی سووریا بوو

سەرۆک کۆماری تورکیا جارێکی دیکە داوای لە یەکینەکانی پاراستنی گەل(یەپەگە) کرد بەپێی "ڕێککەوتنی دەی ئادار" چەک دانێن و تێکەڵی داڕشتی ئاسایشیی حکومەتی تازەی سووریا بن.

"رەجەب تەییب ئەردۆغان" ئیدیعای کرد؛ جێبەجێکرانی ئەو رێککەوتنە پێش دەگرێ بە ناسەقامیی سووریا لەلایەن دەسەڵاتە دەرەکییەکانەوەو جەختی کرد لەسەر پێکهاتنی "سووریایەکی یەکڕیز و سەقامگرتوو". ئەردۆغان لە کۆتاییدا سەرلەنوێ داوای لە یەپەگە کرد پرۆسەی تێکەڵبوون بە سوپای سووریا قەبووڵ بکا؛ داوایەک کە چەند رۆژ لەمەوبەر، هاکان فیدانیش لە دۆحە باسی کردبوو.