خۆپیشاندانی بەرفراوانی خەڵکی تورکیا بۆ پشتیوانی لە خەڵکی غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i443687-خۆپیشاندانی_بەرفراوانی_خەڵکی_تورکیا_بۆ_پشتیوانی_لە_خەڵکی_غەززە
لە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی زایینیدا خەڵکی تورکیا خۆپیشاندانێکی بەرفراوانیان بۆ پشتیوانی لە خەڵکی شەڕوێکەوتوو و گەمارۆدراوی غەززە ئەنجامدا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 01, 2026 14:02 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی بەرفراوانی خەڵکی تورکیا بۆ پشتیوانی لە خەڵکی غەززە

لە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی زایینیدا خەڵکی تورکیا خۆپیشاندانێکی بەرفراوانیان بۆ پشتیوانی لە خەڵکی شەڕوێکەوتوو و گەمارۆدراوی غەززە ئەنجامدا.

ئەم خۆپیشاندانە لە لایەن "هاوپەیمانی مرۆڤایەتی" و "پلاتفۆرمی ئیرادەی نیشتمانی" بە بەشداری زیاتر لە ٤٠٠ ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی پاش نوێژی بەیانی بەڕێوەچوو لە ئاراستەی داخوازی کۆتاییهێنان بە کوشتاری فەلەستینیەکان لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە. دروشمی سەرەکی خۆپیشاندانەکە بریتی بوو لە "نە تەسلیمبوون، نە بێدەنگی، نە لەبیرکردنی فەلەستین ". بەشداربووانی ئەم خۆپیشاندانە لە کاتێکدا کە ئاڵای تورکیا و فەلەستینیان بەدەستەوە بوو، بە لەسەرکردنی کوفیەی فەلەستینی، دروشمی پشتیوانی لە فەلەستینیان بەرزکردەوە، لەوانە "لە ئەستەموڵەوە تا غەززە، هەزار سڵاو بۆ خۆڕاگری" و "فەلەستینی ئازاد لە ڕووبارەوە تا دەریا ".