سەرۆکی جەهەپە: نابێت دۆخی سوریا کاریگەریی نەرێنی دانێتە سەر پرۆسەی ئاشتیی تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i443950-سەرۆکی_جەهەپە_نابێت_دۆخی_سوریا_کاریگەریی_نەرێنی_دانێتە_سەر_پرۆسەی_ئاشتیی_تورکیا
سەرۆکی جەهەپە رایگەیاند: نابێت دۆخی سوریا کاریگەریی نەرێنی لەسەر پرۆسەی ئاشتیی تورکیا هەبێت و دەشڵێت: "دەبێت هەنگاوی خێرا بۆ چارەسەر کردنی پرسی کورد بنرێت."
(last modified 2026-01-13T11:46:54+00:00 )
کانونی دوھەم 13, 2026 14:25 Asia/Tehran
  • سەرۆکی جەهەپە: نابێت دۆخی سوریا کاریگەریی نەرێنی دانێتە سەر پرۆسەی ئاشتیی تورکیا

سەرۆکی جەهەپە رایگەیاند: نابێت دۆخی سوریا کاریگەریی نەرێنی لەسەر پرۆسەی ئاشتیی تورکیا هەبێت و دەشڵێت: "دەبێت هەنگاوی خێرا بۆ چارەسەر کردنی پرسی کورد بنرێت."

ئۆزگور ئۆزەل رایگەیاند: "وەک جەهەپە داکۆکی لە یەکپارچەیی و سەقامگیریی خاکی سوریا دەکەین. پابەندبوون بە رێککەوتنی ١٠ی ئادار بە گرنگ دەزانین و دەمانەوێت لایەنەکان بەبێ پێکدادان، لەسەر مێزی دانوستان بگەنە تەبایی. سەرۆکی جەهەپە داوای لە ئانکارا کرد رێگەی دیپلۆماسی بگرێتەبەر و دەستپێشخەری بکات بۆ چارەسەری بێ شەڕ و پاراستنی خەڵکی مەدەنی. ئۆزەل وتیشی: "نابێت ئەم دۆخە پرۆسەی ئاشتیی کۆمەڵایەتی پەک پێبخات. پێویستە تورکیایەکی بێ تیرۆر و هەروەها دیموکراسی بە زووترین کات دابمەزرێت.