ژووری بازرگانی ئێران لە پێشانگای پیشەسازیی خۆراکی ئەستەموڵ
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i446372-ژووری_بازرگانی_ئێران_لە_پێشانگای_پیشەسازیی_خۆراکی_ئەستەموڵ
ژووری کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ چوارەمین ساڵی لەسەریەک لە پێشانگای پیشەسازی و تەکنەلۆژیای خۆراکی ئێف ئیستانبوڵ لە ناوەندی پێشانگای نێودەوڵەتی ئەستەموڵ ناسراو بە (IFM) بەرپا کرا.
(last modified 2026-08-30T11:05:24+00:00 )
ئاب 30, 2026 13:34 Asia/Tehran
  • ژووری بازرگانی ئێران لە پێشانگای پیشەسازیی خۆراکی ئەستەموڵ

ژووری کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ چوارەمین ساڵی لەسەریەک لە پێشانگای پیشەسازی و تەکنەلۆژیای خۆراکی ئێف ئیستانبوڵ لە ناوەندی پێشانگای نێودەوڵەتی ئەستەموڵ ناسراو بە (IFM) بەرپا کرا.

لەم ژوورەدا ١٦ کۆمپانیای ئێرانی لە پارێزگاکانی وڵاتەوە ئامادە بوون و بەرهەم و تواناکانیان لە بوارەکانی وەکوو ئامێری خۆراک و پاکەتکردن، بەرهەمە شیرەمەنیەکان، میوەی وشککراوە، چەرەسات، خواردنەوە، کێک و کولێرە دەناسێنن. بە پێی قسەکانی ڕاوێژکاری بازرگانی ئێران لە تورکیا، نزیکەی ٧٠٠ کۆمپانیا لە ٢١ وڵاتەوە لە پێنجەمین خولی ئەم پێشانگایەدا بەشدارییان کردووە و ڕووبەری پێشانگاکەیش نزیکەی ٥٠ هەزار مەتر چوارگۆشەیە. ئامادەبوونی ئێران لەم چالاکییەدا بە ئامانجی ناساندنی تواناکانی بەرهەمهێنانی وڵات و پەرەپێدانی هاوکاری و ئاڵوگۆڕی بازرگانییە لەگەڵ کۆمپانیاکانی تورکیا و بازاڕەکانی ناوچەکە.