بچووکترین زەینی کوانتۆمی جیهان بەرهەم هێنرا
لێکۆڵەران توانیان بچووکترین زەینی کوانتۆمی جیهان بەرهەم بهێنن.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فیز، لێکۆڵەران هەنگاوێک بە چێ کردنی تۆڕی جیهانی پێوەندیی ئاسوودە بە کەڵک وەرگرتن لە فیزیای کوانتۆم نێزیک بوونەوە.
لێکۆڵەرانی ڕێکخراوی تەکنۆلۆژیای کالیفۆڕنیا بە هاوکاری زانکۆی ورۆنا بچووکترین باکسی زەینی کوانتۆمی جیهانیان چێ کردووە کە بە کەڵک وەرگرتن لە فۆتۆن نور، بۆ هەر بیت لە زانیارییەکان لە بیری کوانتۆمی ژمارەیەک تایبەت دادەنێت.
بە پێچەوانەی بیتی دەیتاکانی کۆمپیۆتەری کە بەس بە شێوەی سفر و یەکن، بیتە کوانتۆمییەکان دەتوانن بە هەر دوو شێوەی سفر و یەک هاوکات بوونیان هەبێت. ئەم پێوەندییە پێچراوەی زەڕاتە کوانتۆمییە لە ڕاستیدا یاساکانی فیزیا پێشێل دەکات.
ئامانجی درێژ خایەنی لێکۆڵەران پێکهێنانی شەبەکەیەکی پێوەندی کوانتۆمی بە چەند پێوەندی لە کەشێکی زیاتر لە چوار لایەنە.