چەند رێنماییەک بۆ ئەو کەسانەی کۆلیسترۆڵی خوێنیان بەرزە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تەندروستی-i347903-چەند_رێنماییەک_بۆ_ئەو_کەسانەی_کۆلیسترۆڵی_خوێنیان_بەرزە
کۆلیسترۆلی خوێن ماددەیەکی مۆمییە لە جەستەتەدا، کە دەبێتەهۆی چەندین نەخۆشی مەترسیدار، کە بەهۆی سیستمی خۆراکی ناتەندروستەوە تووشی مرۆڤ دەبێت، بەتایبەت خواردنی چەور، لەم بارەیەوە ماڵپەڕی ئێم بی سی هۆشداری دەدات لە خواردنی سێ جۆر بەش لە گۆشتدا کە پێویستە کەمبکرێتەوە، بۆ ئەوەی کۆلیسترۆڵی خوێن بەرزنەبێتەوە یاخود هاوسەنگ بێتەوە
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 26, 2018 07:45 Asia/Tehran
  • 
چەند رێنماییەک بۆ ئەو کەسانەی کۆلیسترۆڵی خوێنیان بەرزە

کۆلیسترۆلی خوێن ماددەیەکی مۆمییە لە جەستەتەدا، کە دەبێتەهۆی چەندین نەخۆشی مەترسیدار، کە بەهۆی سیستمی خۆراکی ناتەندروستەوە تووشی مرۆڤ دەبێت، بەتایبەت خواردنی چەور، لەم بارەیەوە ماڵپەڕی ئێم بی سی هۆشداری دەدات لە خواردنی سێ جۆر بەش لە گۆشتدا کە پێویستە کەمبکرێتەوە، بۆ ئەوەی کۆلیسترۆڵی خوێن بەرزنەبێتەوە یاخود هاوسەنگ بێتەوە

.1-گۆشتی سور، رێژەیەکی زۆر کۆلیسترۆلی تێدایە، بەتایبەت گۆشتی چواردەوری پەراسووی نزیک ماسولکەکانی ئاژەڵەکە، یان گۆشتی مانگا، تەنها سنگی مریشکی برژاویش هەڵبژێرە.2-پێستی مریشکی، کە رێژەی کۆلیسترۆڵ و چەوری زۆر بەرزە و بۆ خواردن ناتەندروستە.3-بەشەکانی ناوەوەی ئاژەڵ واتە " الحواصل"، وەک جگەر و مۆخ، چونکە بڕێکی زۆر کۆلیسترۆڵ و چەوری تێدایە، لە بری ئەوە سنگی مریشک و ماسی هەڵبژێرە.