ڕەخنە گرتنی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە فریوکاریی سەرانی ژمارێک لە وڵاتان دژی ئیسلام
سکرتێری گشتی ڕیکخراوی نەتەوەکان ڕەخنەی گرت لە فریو کارانێک کە ترۆریسم هاوپێوەند دەکەن لەگەڵ ئیسلام دا .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ، " ئانتۆنیۆ گوترش" سکرتێری گستی ڕیکخراوی نەتوەکان رۆژی چوار شەممە لە کۆبوونەوەی دەستپێکرانی بیست و هەشتەمین دانیشتنی سەرانی وڵاتانی ئەندامی کۆمکاری عەرەب لە ئەردەن دا وتی ، ژمارێک لە سەرانی وڵاتانی جیهان هەوڵ ئەدەن ترۆریسم هاوپێوەند بزانن لەگەڵ ئیسلام دا . گوترش هەروەها بە دەربڕینی مەخابەنی لەوەی کە ژمارێک لە ولاتانی پێشکەوتوو ، سنوورەکانیان دا دەخەن لە سەر ئاوارەکان، خوازیاری پێبەند بوونی ئەو وڵاتانە بووە بە ئەرکەکانیان بەرامبەر بە پەناخوازەکان . سکرتێری ڕێکخراوی نەتەوەکان باسی لە ئامادە بوونی ئەم ڕێکخراوەیە کرد بۆ هاوکاریی لەگەڵ جیهانی عەرەب دا لە پێناو دامەزراندنی ئاشتی پاوەجێی و وتی : کاتی ئەوە گەیوە ڕەوشی ئالۆزی سوریا ڕێک وپێک بکرێت . گوترش هیوای خواست ، دانووستانەکانی ژینیڤ لە بارەی چارەسەری قەیرانی سوریا ببێتە هۆی دەستخستنی ڕیگا چارەی لە کردەوە دا بۆ چارە سەری سیاسی پاوەجێی . سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە دریژە دا لە سەر هەلوێستی ئەم ڕێکخراوەیە لە مەر شەرمەزار کردنی شارۆچکە سازی نایاسایی ڕژیمی زایۆنی لە رۆخی خۆر ئاوایی ڕووباری ئەردەن جەختیکرد و وتی : هەر ڕێگایەک جگە لە پێکهاتنی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستین دەبێتە هۆی درێژەی تێکهەڵچوونەکان و ناپاوەجێی . بیست وهەشتەمین کۆبوونەوەی سەرانی کۆمکاری عەرەب رۆژی چوار شەممە لە٤ ناوچەی بەحرولمەیەت لە ئەردەن دا دەست پێکراوە .