بانگەشەی کاربەدەستانی ئەمریکایی لە سەر بەرەنگاربوونەوەی داعش
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i285078-بانگەشەی_کاربەدەستانی_ئەمریکایی_لە_سەر_بەرەنگاربوونەوەی_داعش
نیکی هیلی نوینەری ئەمریکا لە ڕیکخراوی نەتەوەکان لەمیانەی دیمانەیەک لەگەڵ کەناڵی تەلەفەزیۆنی فاکس نیوز بانگەشەی کرد گرینگترین بابەتی ئەمریکا بەرەنگاربوونەوەی داعشە لەنێو خاکی سووریادا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 02, 2017 10:57 Asia/Tehran
  •  بانگەشەی کاربەدەستانی ئەمریکایی لە سەر بەرەنگاربوونەوەی داعش

نیکی هیلی نوینەری ئەمریکا لە ڕیکخراوی نەتەوەکان لەمیانەی دیمانەیەک لەگەڵ کەناڵی تەلەفەزیۆنی فاکس نیوز بانگەشەی کرد گرینگترین بابەتی ئەمریکا بەرەنگاربوونەوەی داعشە لەنێو خاکی سووریادا .

 نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان رۆژی شەممە وتی ، ئەگەر چی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا لە ڕوانگەی ئەمریکاوە بەشێکە لە گرفتەکە بەڵام گرفتی گەورەتری سوریا داعشە .  ئەم ئیدعای  ئەمریکا لە بەرەنگار بوونەوەی داعش لە حالیکدایە کە بە گوێرەی لەقاو دانەکانیی ئیدوارد ئیسنۆدن ، بەلێندەری  پێشووی ئاژانسی ئاسایسی  نیشتمانتی ئەمریکا ، ڕێکخراوەکانی هەواڵگری ئەمریکا ، بەریتانیا و ڕژیمی زایۆنی لە مەر پێکهاتنیی داعش ڕۆڵیان بووە و لە ئۆپەراسیۆنیک بە ناوی " هێلانەی هەنگە سوورە" ی ئەو تاقمە ڕەشەکوژە یان پێکهێناوە .  بە گوێرەی بەڵگە لەقاو دراوەکان ، تاقمی داعش بۆ پشتگری لە رژیمی زایۆنی پێکهاتووە و ئامانجی ئۆپەراسیۆنی " هیلانەی هەنگە سوورە"  پێکهێنانی گرووپێک بە دروشمە ئیسلامییەکانە کە دەمارگرژەکانیی سەرانسەری جیهان ڕابکیشێت و بە گوێرەی ئەندێشەکانی تەکفیری ، چەکی  خۆی بەرەو وڵاتانی نەایری بوونی رژێمی زایۆنی نیشانە بگرێت . هیلی  ڕۆژی پێنجشەممە یس ڕایگەیاند کە وەلاداندرانیی بەشار ئەسەد ئیتر بۆ دەوڵەتی ئەمریکا ئەولەویەتی نەماوەتەوە .