ڕوێترز تاوانبار کرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i285386-ڕوێترز_تاوانبار_کرا
وەزاڕەتی بەرەڤانی ڕوسیا ، هەواڵدەری ڕۆێترزی بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی درۆ لەبارەی پەلاماری شیمیایی بۆ سەر پاڕێزگەی ئەدلەبی سووریا تاوانبار کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 04, 2017 16:48 Asia/Tehran
  • ڕوێترز تاوانبار کرا

وەزاڕەتی بەرەڤانی ڕوسیا ، هەواڵدەری ڕۆێترزی بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی درۆ لەبارەی پەلاماری شیمیایی بۆ سەر پاڕێزگەی ئەدلەبی سووریا تاوانبار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەداوسیما ، وەزاڕەتی بەرەڤانی ڕوسیا جەختی کرد: فڕۆکە ڕوسیەکانی هیچ پەلاماریکیان لە ناوچە ی " خان شیخون" ی پاڕیزگەی ئەدلەبی سووریا ئەنجام نەداوە. وەزاڕەتی بەرەڤانی ڕوسیا وتیشی: هەواڵدەری ڕوێترز لە درۆ وتن لە دیدەوانی ئینگلیسی مافی مرۆڤ لە سووریا وابەستە بە نەیارانی ئەم وڵاتە وەپێش کەوتووە.

بەپێی ڕاگەیاندنی وەزاڕەتی بەرەڤانی ڕوسیا ، هەواڵدەری ڕوێترز لەکاتی گیڕانەوەی هەواڵی پەلاماری شیمیایی بۆسەر خان شیخون " بەگیڕانەوە لە دیدەوانی مافی مرۆڤ وابەستە بە نەیارانی سووری ، هەواڵەکەی شیواند وفڕۆکە ڕوسی ویاسووریەکانی بە ئەنجام دانی ئەم پەلامارە تاوانبار کرد.

سووریا لە مارسی دووهەزارو یازدە هەتا ئێستاکە لەگەڵ قەیرانی سەرچاوەگرتوو لە هاتنی ترۆریستەکانی بیانی بۆ ئەم وڵاتە و جمووجووڵی ئەوان لەدژی دەوڵەت وخەڵکی سووریا ڕووبەڕوویە.