دژکردەوەی ئەمریکا بەرامبەر بە ئاژاوەگێڕی "دۆناڵد ترەمپ" لە سووریا
شەڕنانەوەو ئاژاوەگێڕیەکانی دەوڵەتی ئەمریکا لە سووریا بەروڕووی کاردانەوەی توندی خەڵک و دیموکراتەکانی ئەو وڵاتە بۆتەوە .
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ دوابەدوای پەلاماریی مووشەکیی ئەمریکا بۆ سەر سووریا، ناوەندە جەماوەرییەکان خوازیاری خۆپیشاندانی بەربڵاو لە شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە فەرمانی "دۆناڵد ترەمپ" لەمەڕ پەلاماردانی سووریا بوون.
"تیم کین" سناتۆری دیموکراتی ئەمریکاش پاش پەلاماری ئەم وڵاتە بۆ سەر سووریا پێی داگرت؛ ئۆپەراسیۆنی سەربازی کە بە فەرمانی "دۆناڵد ترەمپ"
دژ بە سووریا دەست پێ بوو، بە بێ پشت ڕاست کرانەوە لە لایەن کۆنگرێسەوە بووە و هەروەها دژ بە یاسای بنەڕەتیی ئەمریکایە.
هەروەها ڕێکس تەیلەرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دیسان پێی داگرت لە سەر سیاسەتی ئەم وڵاتە لە بواری گۆڕینی حکومەتی سووریا.
ئەمریکا لە کاتێکدا سووریای دایە بەر پەلاماری مووشەکی کە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێکدانەوەی پەلامارە شیماییەکەی خان شێخوونی ئەدلیب کۆبوونەوەی بەڕێوە بردبوو و ئەو کۆبوونەوەیەش بە بێ دەنگ وەرگرتن سەبارەت بە ڕەشنووسی بڕیارنامەکانی پێشنیاردراو کۆتایی هاتبوو.
یەکەمین دەسدرێژیی ڕاستەوخۆی ئەمریکا لە سەردەمی دەسەڵاتدارێتیی ترەمپ بۆسەر بنکەکانی سوپای سووریا شەوی پێنجشەممە بە تەقێندرانی ٥٩ مووشەک بەرەو بنکەی ئاسمانیی شەعیرات لە پارێزگەی حومس دەست پێ بوو.