کاردانەوەی کۆمەڵگەی جیهانی بەرامبەر بە پەلامارە مووشەکیەکانی ئەمریکا بۆسەر سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i285742-کاردانەوەی_کۆمەڵگەی_جیهانی_بەرامبەر_بە_پەلامارە_مووشەکیەکانی_ئەمریکا_بۆسەر_سووریا
پەلاماری مووشەکیی ئەمریکا بۆسەر سووریا بەرەوڕووی کاردانەوەی توندی کۆمەڵگەی نیودەوڵەتی بۆتەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 07, 2017 10:16 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی کۆمەڵگەی جیهانی بەرامبەر بە پەلامارە مووشەکیەکانی ئەمریکا بۆسەر سووریا

پەلاماری مووشەکیی ئەمریکا بۆسەر سووریا بەرەوڕووی کاردانەوەی توندی کۆمەڵگەی نیودەوڵەتی بۆتەوە .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئیران؛ "ماریا زاخارۆڤا" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند؛ ئەم وەزارەتخانەیە بەم زوانە سەبارەت بە پەلاماری مووشەکیی ئەمریکا بۆسەر سووریا بەیاننامەیەک دەر دەکات.
ڕووسیا بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە پەلاماری مووشەکیی ئەمریکا بۆ سەر سووریا دەبێتە هۆی لاواز بوونی ئەو هەوڵانەی لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم دەدرێ، خوازیاری بەڕێوەچوونی خێرای کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دوابەدوای پەلاماری ئەمریکا بۆ سەر سووریا بوو.
"ڤیلادیمیر سافرۆنکۆف" جێگری نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێکخراوی نەتەوەکانیش بە داخ و مەخابن دەربڕین بەرامبەر بە پەلاماری مووشەکیی ئەمریکا بۆ سەر سووریا وتی؛ هەرچەشنە کردەوەیەکی سەربازی دژ بە وڵاتێکی سەربەخۆ ئیدانە دەکەین.
بۆلۆڤیایش خوازیاری بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان سەبارەت بە پەلاماری مووشەکیی ئەمریکا بۆ سەر سووریا لە پشتی دەرکەی داخراودا بوو.
نوێنەری هەمیشەیی سوید لە نەتەوە یەکگرتووەکانیش نیگەرانی دەربڕی بەرامبەر بە پەلاماری مووشەکیی ئەمریکا بۆ سەر سووریا و خوازیاری لێکۆڵینەوە لەم بارەوە بوو.
دوابەدوای پەلاماریی مووشەکی ئەمریکا بۆ سەر سوریا نرخی نەوت لە بازاڕی ئاسیا هەڵکشا. سەرمایەدانەران و وەبەرهێنەرانی بازاری نەوت ترسی ئەوەیان لە دڵدایە کە پەلاماری مووشەکیی ئەمرئیکا بۆ سەر خاکی سووریا ئاڵۆزی و ناهێوری لە ناوچەکە پەرە پێ بدات و ڕەوتی بەرهەم هێنانی نەوتی نەپاڵاوتە تێکشێوێنێ.
ئەمریکا شەوی پێنجشەممە لە سەر هەینی لە پەلامارێکی لەناکاو و لە پێشەوە ڕانەگەیندراودا ٥٩ مووشەکی "تاماهاک"ی تەقاند بەرەو بنکەی ئاسمانیی "شەعیرات" لە پارێزگەی حومسی سووریا.