پێداگری یەکێتی ئوروپا لەسەر نەیارەتی لەگەڵ کردەی سەربازی لەدژ سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i285856-پێداگری_یەکێتی_ئوروپا_لەسەر_نەیارەتی_لەگەڵ_کردەی_سەربازی_لەدژ_سوریا
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئوروپا، نەیارەتی ئەو یەکێتییە لەگەڵ کردەی سەربازی بۆ چارەسەریی قەیرانی سوریای ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 08, 2017 09:17 Asia/Tehran
  • پێداگری یەکێتی ئوروپا لەسەر نەیارەتی لەگەڵ کردەی سەربازی لەدژ سوریا

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئوروپا، نەیارەتی ئەو یەکێتییە لەگەڵ کردەی سەربازی بۆ چارەسەریی قەیرانی سوریای ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ڕۆیتەرز، فێدریکا مۆگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپا ڕۆژی هەینی بەنوێنەرایەتی لە٢٨وڵاتی ئەندامی ئەو یەکێتییە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، یەکێتی ئوروپا نەیاری ڕێکاری سەربازییە بۆ کۆتایی هێنان بە قەیران لە سوریا.

لەو بەیاننامەیەدا، یەکێتی ئوروپا جەختی کرد لەسەر پێبەندبوونی بەتەواوەتی ئەو یەکێتییە لەسەر یەکڕیزی، سەروەریی، یەکپارچەیی و سەربەخۆیی حکومەتی سوریا.

لە بەیاننامەی یەکێتی ئوروپادا هاتووە، بڕیارنامەی٢٢٥٤ی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان و بەیاننامەی ژنێڤی٢٠١٢، ئاشتی و سەقام لە سوریایان دەستەبەر کردووە.

ئەمریکا بەبیانووی پەلاماری شیمیایی جێی گومانی سێ شەممەی ڕابردووی سەر پارێزگای ئیدلەب لەباکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا، سەرلەبەیانی رۆژی هەینی هێرشی کردەسەر پێگەی ئاسمانی شەعیرات لە پارێزگای حۆمس کە بەهۆیەوە، نۆ کەسی سیڤیلی سوری لەوان چوار منداڵ کوژران و حەوت کەسیش بریندار بوون.

گرووپە ڕەشەکوژەکان لە ئێراق و سوریا بەجاران لە چەکی قەدەغەکراوی وەک ، چەکی شیمیایی لەدژ خەڵکی ئەو دوو وڵاتە کەڵکیان وەرگرتووە.