نەیارەتی ئەمریکییەکان لەگەڵ پەلاماری مووشەکیی ئەمریکا بۆسەر سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i285886-نەیارەتی_ئەمریکییەکان_لەگەڵ_پەلاماری_مووشەکیی_ئەمریکا_بۆسەر_سوریا
خەڵکی شارە جیاجیاکانی ئەمریکا بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە سیاسەتی شەڕخوازانەی حکومەتی ئەو وڵاتە خۆپێشاندانیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 08, 2017 12:04 Asia/Tehran
  • نەیارەتی ئەمریکییەکان لەگەڵ پەلاماری مووشەکیی ئەمریکا بۆسەر سوریا

خەڵکی شارە جیاجیاکانی ئەمریکا بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە سیاسەتی شەڕخوازانەی حکومەتی ئەو وڵاتە خۆپێشاندانیان کرد.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی پرێس تی ڤی؛ خۆپێشاندەران رۆژی هەینی لە شارەکانی واشنگتۆن، نیۆیۆرک، لۆس ئەنجلێس و فیلادلفیا بە دانی دروشم گەلێک ناڕەزایەتی خۆیان بە دەسدرێژکاری سەربازی حکومەتی ئەمریکا بۆسەر خاکی سوریا دەربڕی و داکۆکیان کرد لە خەڵکی سوریا.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، هێزە ئاسایشییەکانی ئەمریکا بەئامادەبوونی بەرفراوان لەسەر شەقامەکان دەستیان کرد بە سەرکوت کردنی ناڕازیان و لانیکەم دوو کەسیشیان قۆڵبەست کرد.

بەقسەی خۆپێشاندەران، پەلاماری مووشەکیی ئەمریکا بۆسەر سوریا، ڕێکارێک نییە بەڵکوو هۆکارێکە بۆ تاوپێدانی قەیران لەو وڵاتەدا.

بڕیارە لەچەند ڕۆژی کۆتایی ئەو حەوتەدا، لە پەنجا شاری ئەمریکا لەدژ سیاسەتی شەڕخوازانەی واشنگتۆن خۆپێشاندان بکرێ.

لەپەلاماری مووشەکیی سوپای ئەمریکا بۆسەر پێگەی ئاسمانی لە پارێزگای حۆمسی سوریا، نۆ کەسی سیڤیلی سوری لەوان چوار منداڵ کوژران و حەوت کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئەو پەلامارە مووشەکییە بێ ئیزنی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆنگرەی ئەمریکا و لە پاپۆڕە ئەمریکییەکانی جێگیر لە دەریای ناوەڕاست و بەبیانوی کیمیابارانی ناوچەی خان شەیخون لە پارێزگای ئیدلەب، باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامی گرتووە.

ئەوە لەکاتێکدایە کە حکومەتی سوریا دەکارگرتن وبەکارهێنرانی هەرچەشنە چەکی شیمیایی ڕەت کردۆتەوە.