پەلاماری مووشەکیی ئەمریکا بۆ سەر سووریا بە سوودی تیرۆریستان بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i285960-پەلاماری_مووشەکیی_ئەمریکا_بۆ_سەر_سووریا_بە_سوودی_تیرۆریستان_بوو
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا پەلاماری سەربازیی ئەمریکا بۆ سەر سووریای دایە بەر ڕەخنە و گازندەوە و بە سوودی تیرۆریستانی وەسف کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 09, 2017 05:45 Asia/Tehran
  • پەلاماری مووشەکیی ئەمریکا بۆ سەر سووریا بە سوودی تیرۆریستان بوو

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا پەلاماری سەربازیی ئەمریکا بۆ سەر سووریای دایە بەر ڕەخنە و گازندەوە و بە سوودی تیرۆریستانی وەسف کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕاشاتودەی؛ "سێرگەیی لاڤرۆف"ی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی شەممە لە وتووێژێکی تەلەفوونیدا لەگەڵ "ڕێکس تیلەرسۆن" هاوشانی ئەمریکایی خۆی پێی داگرت بانگەشەی کەڵک وەرگرتنی دەوڵەتی سووریا لە چەکی شیمیایی نادروستە و هیچ بەڵگەیەکی سەلمێنەری ئەو بانگەشەیە نەخراوەتە بەردەست.
لاڤرۆف وتی پەلاماری شیمایی بۆسەر ناوچەی خان شێخوونی پارێزگەی ئەدلیبی سووریا دەبێ بە شێوەیەکی تۆکمە و بێ لایەنانە وەبەر لێکۆڵینەوە بکەوێ.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە پێوەندییەکەی تەلەفوونی دیکەدا لەگەڵ "زیگمار گابرییەل" هاوشانی ئەڵمانیی خۆی پێی داگرت لە سەر بێ بنەما بوونی بانگەشانەی دژ بە دەوڵەتی سووریا سەبارەت بەوەی کە ئەم وڵاتە چەکی شیمیایی بەکار هێناوە.
سوپای ئەمریکا سەر لە بەیانی ڕۆژی هەینی بە بیانووی ئەوەی کە سووریا دەستی هەبووە لەو پەلامارە شیماییەی ئەمدواییە کرایە سەر خان شێخوون، دەیان مووشەکی تەقاند بەرەو فڕۆکەخانەی سەربازیی شوعەیراتی پارێزگەی حومس لە  سووریا.
دەوڵەتی سووریا لە چوارچێوی بڕیارنامەی ٢١١٨ی ئەنجومەنی ئاسایش (٢٧ی سێپتەمبەری ٢٠١٣) مادە شیماییەکانی ڕادەستی ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی شیمایی کردووە و لەم بوارەدا هاریکارییەکی بنیاتنەری هەبووە.