تەگەرە نانەوەی ئەمریکا لەبەردەم ڕەوتی چارەسەریی قەیرانی سوریا
سەرۆکی کۆمیسیۆنی کاروباری نێودەوڵەتیی ئەنجومەنی فدراسیۆنی ڕووسیا رۆژی یەکشەممە وتی: ئەمریکا لەڕەوتی چارەسەریی سیاسی قەیرانی سوریا، تەگەرە دەنێتەوە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، نیکی هیلی نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دواییەدا لە دیمانە لەگەڵ کەناڵی هەواڵیی سی ئێن ئێن بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە چارەسەریی سیاسی قەیرانی سوریا تاکاتێک کە بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا لەسەر دەسەڵاتە، نامومکینە.
کۆنستانتین کاساچێف بەئاماژە بەوەی کە گرووپە تیرۆریستییەکان، هەڵوێستەکانی ئەمریکا لە سوریا پێوشوێن دەگرن، وتی: لێدوانەکانی نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان، هەوڵەکانی کۆمەڵگای جیهانی بۆ دەسپێکرانی ڕەوتی دانوستان لەنێوان حکومەتی سوریاو بەرهەڵستکارانی چەکدار، بێ ئاکام دەکات.
قەیران لە سوریا لە ساڵی٢٠١١وە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە ڕەشەکوژەکانی جێی داکۆکی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانانی لەوان تورکیا، بۆ ڕووخاندنی حکومەتی یاسایی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا دەس پێ بووە.