لاورۆڤ : هەرچەشنە بارگرژی نانەوەیەک بۆ دەوڵەتی سووریا ئاکامەکەی داکۆکی کردنە لە تیرۆریستەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i286486-لاورۆڤ_هەرچەشنە_بارگرژی_نانەوەیەک_بۆ_دەوڵەتی_سووریا_ئاکامەکەی_داکۆکی_کردنە_لە_تیرۆریستەکان
"سێرگئی لاورۆڤ"ی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دوێنێ چوارشەم لەمیانەی پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەش لەگەڵ "رێکس تیلەرسون"ی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە مۆسکۆ وتی : هەرچەشنە هەوڵدانێک لەپێناو لاوازکردنی دەوڵەتی سووریا تەنیا یارمەتی دەدات بە ڕێکخراوە تیرۆریستیەکانی جێگیر لەو وڵاتە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 13, 2017 05:30 Asia/Tehran
  • لاورۆڤ : هەرچەشنە بارگرژی نانەوەیەک بۆ دەوڵەتی سووریا ئاکامەکەی داکۆکی کردنە لە تیرۆریستەکان

"سێرگئی لاورۆڤ"ی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دوێنێ چوارشەم لەمیانەی پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەش لەگەڵ "رێکس تیلەرسون"ی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە مۆسکۆ وتی : هەرچەشنە هەوڵدانێک لەپێناو لاوازکردنی دەوڵەتی سووریا تەنیا یارمەتی دەدات بە ڕێکخراوە تیرۆریستیەکانی جێگیر لەو وڵاتە .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆنی ئێران،  لاورۆڤ بە ڕاگەیاندنی ئەمەی  مۆسکۆ لەگەڵ واشینگتۆن  سەبارەت بە ڕووداوی  خان شەیخوون  ناکۆکی بیروڕای هەیە، وتیشی :  ئەم ڕووداوە گوماناوییە دەبێ  بێ لایەنانە و لەڕێگەی کارناسانی نێودەوڵەتییەوە لێک بدرێتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش کە وڵاتەکەی لە شەش ساڵ  لەمەوبەرەوە تائێستا  سەرەکی ترین لایەنگری تاقمەکانی تیرۆریستی لە سوریایە، وتیشی : واشینگتۆن  و مۆسکۆ لەسەر سوریا پێکەوە  ناکۆکی بیروڕایان هەیە  .

رێکس تیلەرسون  وێڕای دووپات کردنەوەی قسەکانی بێ بنەمای خۆی لە پێناو داکۆکی کردن لە تیرۆریستەکان لە سوریا ئیدیعای کرد دیمەشق  هۆکاری ڕووداوەکەی خان شەیخوونە.

تیلەرسون  هەروەها لە وتاردانێکی  نادیپلۆماتیک و پڕکێشانە  پێداگری کرد  کە بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا دەبێ دەسەڵات بە جێ بێڵێ  .

دوای شەش ساڵ بێ توانایی تیرۆریستان بۆ لەناوبردنی نیزامی سوریا، ئەم ڕۆژانە ئەمریکا وەک لایەنگری  سەرەکیی تاقمەکانی تیرۆؤیستی لە ناوچە ، هەوڵی فراوانی  بۆ لاواز کردنی   دەوڵەتی سوریا دەست پێکردووە.

لە نوێترین چەشنی ئەم هەوڵانە ئەمریکا بەیانی ڕۆژی  هەینی بە بیانووی پەلاماری شیمیایی گوماناوی ڕۆژی سێ شەممە  بۆسەر ناوچەی خان شیخون لە باشووری پارێزگەی ئەدلەب ی سوریا، 59 مووشەکی لەسەر دوو پاپۆڕی شەڕکەری خۆی لە دەریای مەدیتەرانە نا بە بنکەی ئاسمانی  شەعیرات و گوندەکانی دەورووبەری لە حومسی سوریا  .

بنکەیەک کە سەرەکی ترین ناوەندی بەرەنگار بوونەوەی تاقمەکانی تیرۆریستی داعش و بەرەی  نوسرەیە.

میحوەری ڕۆژاوایی عەرەبی تیرۆریستانیش هاوکات هەوڵی فراوانی داوە  پەلاماری شیمیایی  بۆسەر خان شیخون  بخاتە  پاڵ دەوڵەتی سوریا ، تۆمەتێک کە دیمەشق بە بڕشتانە ڕەتی کردوەتەوە.