پێداگریی ئانگێلا مرکل لەسەر پێویستی چارەسەریی رامیاری پرسی کۆریای باکور
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i286742-پێداگریی_ئانگێلا_مرکل_لەسەر_پێویستی_چارەسەریی_رامیاری_پرسی_کۆریای_باکور
سەدری ئەعزەمی ئاڵمان جەختی کرد لەسەر پێویستیی چارەسەریی سیاسی پرسی ناڤۆکی کۆریای باکور و چارەسەریی ئاشتیانەی قەیران لە سوریا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 14, 2017 15:52 Asia/Tehran
  • پێداگریی ئانگێلا مرکل لەسەر پێویستی چارەسەریی رامیاری پرسی کۆریای باکور

سەدری ئەعزەمی ئاڵمان جەختی کرد لەسەر پێویستیی چارەسەریی سیاسی پرسی ناڤۆکی کۆریای باکور و چارەسەریی ئاشتیانەی قەیران لە سوریا.

ماڵپەڕی هەواڵیی ڕووسیا ئەلیەوم نووسی: ئانگێلا مرکل ڕاوێژکاری باڵای ئاڵمان وتی: ڕێکاری سەربازی لەبارەی کۆریای باکور و سوریا، هیچ کاریگەریەکی نییەو پێداگری ئاڵمان لەسەر لەگوشارنانی سیاسی کۆریای باکور لەلایەن لایەنەکانی هاوپێوەندە.

ئانگێلا مرکل لەبارەی رەوشی سوریاش وتی: پاش هێرشی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆسەر سوریا، دەبێ بەچاودێریی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوکاری ڕووسیا، ڕێگاچارەیەکی سیاسی بۆ قەیرانی سوریا بدۆزرێتەوە.

ئەمریکا سەرلەبەیانی رۆژی هەینی حەوتی ئاڤریل لە هێرشێکی کتوپڕدا پەنجاو نۆ مووشەکی تاماهاکی گرتە پێگەی ئاسمانی شەعیراتی پارێزگای حۆمسی سوریا.

ئەو پەلامارە مووشەکییە بێ ئیزنی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و لە پاپۆڕە ئەمریکییەکانی جێگیر لە دەریای ناوەڕاست و بەبیانووی کیمیابارانی چواری ئاڤریلی خان شەیخون لە پارێزگای ئیدلەب ئەنجامی گرت.

کێشە لە نیمچەدورگەی کۆریا پاش هەوڵی ئەمریکا بۆ ناردنی کۆپاپۆڕی هێرشبەری خۆی بۆ ئەو ناوچەیە تاوی سەندووە، بەقسەی بڕێک سەرچاوە، کۆریای باکور ئامادەی ئەنجامدانی تاقیکاری ناڤۆکی یان هاویشتنی مووشەکی بالستیکی کیشوەرپێوە.