مۆسکۆ: ئێران، ڕووسیاو سوریا لەسەر هاواهەنگیی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم ڕێککەوتن
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i286746-مۆسکۆ_ئێران_ڕووسیاو_سوریا_لەسەر_هاواهەنگیی_هەوڵەکان_بۆ_بەرەنگاربوونەوەی_تیرۆریزم_ڕێککەوتن
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، دوێشەو لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: محەممەد جەوادی زەریف، سێرگئی لاڤرۆف و وەلید موعەلیم وەزیرانی دەرەوەی ئێرن، ڕووسیاو سوریا لەدانیشتنی سێ قۆڵی خۆیان لە مۆسکۆ ڕێککەوتن لەسەر هاواهەنگ کردنی هەوڵی سێ وڵات بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە سوریا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 15, 2017 04:17 Asia/Tehran
  • مۆسکۆ: ئێران، ڕووسیاو سوریا لەسەر هاواهەنگیی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم ڕێککەوتن

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، دوێشەو لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: محەممەد جەوادی زەریف، سێرگئی لاڤرۆف و وەلید موعەلیم وەزیرانی دەرەوەی ئێرن، ڕووسیاو سوریا لەدانیشتنی سێ قۆڵی خۆیان لە مۆسکۆ ڕێککەوتن لەسەر هاواهەنگ کردنی هەوڵی سێ وڵات بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە سوریا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، لەو بەیاننامەدا بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە وەزیرانی دەرەوەی سێ وڵات خوازیاری لێکۆڵینەوەی بەوردی و تۆکمە لەبارەی کیمیابارانەکەی خان شەیخونی سوریا بوون ، تێیدا هاتووە، ئێران، ڕووسیاو سوریا پەلاماری مووشەکیی حەوتی ئاڤریلی ئەمریکا بۆسەر پێگەی ئەلشەعیراتیشیان وەک پێشێلکرانی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان کە بێ هەرچەشنە سەنەدو بەڵگەو بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجامی گرت، شەرمەزار کرد.

لەو بەیاننامەیەدا هەروەها باس لەوە کراوە کە وەزیرانی دەرەوەی سێ وڵات هەروەها خوازیاری هەنگاونان و هەوڵدان لەپێناو جێگیرکرانی ئاشتی وهێمنی لەسوریاو پێش گرتن بە هاتنەدی سێناریۆی ئێراق یان لیبی بۆ لەناوبردنی حکومەتی سوریا لەلایەن هێزە دەرەکییەکان بوون.

وەزیرانی دەرەوەی ئێران، ڕووسیاو سوریا رۆژی هەینی جیا لە دانیشتنە هاوبەشەکەیان، لە چاوپێکەوتنە دوو قۆڵییەکانیش بارودۆخی ناوچەو هەڵوێست گرتنە دژە تیرۆریستییەکانیان تاووتوێ کرد.

لەهێرشی شیمیایی جێی گومانی رۆژی سێ شەمە چواری ئاڤریلی سەر ناوچەی خان شەیخون لەباشووری ئیدلەبی سوریا، زیاتر لە سەت کەس کوژران و نزیک بە٤٠٠کەسیش بریندار بوون.

پاش ڕوودانی ئەو ڕووداوە جێی گومانە، تەوەری رۆژاوایی عەرەبی لایەنگری تیرۆریستان بەسەرکردایەتی ئەمریکا هەوڵی زۆری دا، ئەو پەلامارە بخاتە ئەستۆی حکومەتی سوریا، ئەو تۆمەتەی کە حکومەتی سوریا شێلگیرانە ڕەتی کردۆتەوە.

ئەو پەلامارە مووشەکییە هەروەها کرا بەبیانوویەک بۆ ئەمریکا هەتا رۆژی هەینی٧ی ئاڤریل پێگەی ئاسمانی ئەلشەعیرات لەپارێزگای حۆمسی سوریا کە سەرەکیترین ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی گرووپە ڕەشەکوژەکانی داعش و بەرەی نوسرە لەناوچەیە ، پەنجاو نۆ موشەکی کروزی تێ بگیرێ.

دەسدرێژکاریی مووشەکیی ئەمریکا بۆسەر سوریا لەکاتێکدا ئەنجامی گرت کە گرووپە ڕەشەکوژەکان لە ئێراق و سوریا چەندین جار لە بێ دەنگیی ئەمریکاو ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە چەکی قەدەغەکراو بۆ وێنە چەکی شیمیایی لەدژ خەڵکی ئەو دوو وڵاتەیان بەکار هێناوە.

زۆرێ لەکارناسان تاوانبارکردنی حکومەتی سوریا بە کەڵک وەرگرتن لە چەکی شیمیایی بەهەوڵێک بۆ بەلاڕێدابردنی بیروڕای گشتی و بەراوەژوو کردنی ڕاستیەکان هاوتەریب لەگەڵ سەرکەوتنەکانی ئەم دواییەی سوپای سوریا لەهەمبەر تیرۆریستان لەقەڵەم دەدەن.