هاوکاری کردنی ڕووسیا و قەتەر سەبارەت بە سووریا
ڕوسیا و قەتەر بۆ کۆتایی دان بە قەیرانی سوریا هاوکاری دەکەن.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سپوتنیک سێرگێئی لاورۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕۆژی شەممە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ شێخ محەممەد بن عەبدورەحمان بن جاسم ئالی سانی وەزیری دەرەوەی قەتەر لە مۆسکۆ وتی : ڕوسیا بە نیازە لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا لەگەڵ دەوڵەتی قەتەر وتووێژ و هاوکاری بکات .
وەزیری دەرەوەی ڕوسیا و قەتەر هەروەها سەبارەت بە پرسەکانی دیکە وەک پێوەندی دوولایەنە و هاوکاری لە بواری پرسەکانی نێودەوڵەتی بیروڕا یان گۆڕییەوە.
هەوڵی قەتەر بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا لە حاڵێکدایە کە زۆرێک لە لایەنەکان دەوحەیان بە هاوکاری کردن لە گەڵ تیرۆریستەکان و تەیار کردنی ماڵی و چەکەمەنی ئەوان لە سوریا تۆمەتبار دەکەن.
قەیرانی سوریا و ڕێگەکانی چارەسەرکردنی تائێستا بە شێوەی هاوسەنگ لە شارەکانی ژنێڤی سویس و ئاستانەی قەزاقسانە لێک دراوەتەوە.
پێنجەمین خولی وتووێژەکانی ژنێڤ بە پێی نێوبژیڤانیی ڕێکخراوی نەتەوەکان، سی و یەکەمی مانگی مارسی ڕابردوو بێ هیچ ئەنجامێکی بەرچاو، کۆتایی پێهات.