چوونە دەری ١٠٠ کەسی چەکدار لە باکووری رۆژئاوای دیمەشق
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i289448-چوونە_دەری_١٠٠_کەسی_چەکدار_لە_باکووری_رۆژئاوای_دیمەشق
سەد کەسی چەکدار هاورێ لەگەڵ بنەماڵەکانیان بە چاوەدێری مانگی سوور لە شارۆچکەی " سەبنا" لە باکووری ڕۆژئاوای دیمەشق ڕاگوێزراون بۆ شاری " ئەلڕەحیبە" لەباکووری ڕۆژهەڵاتی ئەو شارە دا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 03, 2017 09:55 Asia/Tehran
  • چوونە دەری ١٠٠ کەسی چەکدار لە باکووری رۆژئاوای دیمەشق

سەد کەسی چەکدار هاورێ لەگەڵ بنەماڵەکانیان بە چاوەدێری مانگی سوور لە شارۆچکەی " سەبنا" لە باکووری ڕۆژئاوای دیمەشق ڕاگوێزراون بۆ شاری " ئەلڕەحیبە" لەباکووری ڕۆژهەڵاتی ئەو شارە دا .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ، میدیاکانی سوری ڕۆژی سێ شەممە رایگەیاند ئەو کەسانە بە گوێرەی ڕێککەوتنی تاقمەچەکدارەکان لەگەڵ دەوڵەتی  سوریا و لە درێژەی بەڕێوە چوونی ڕیککەوتنی چوونە دەری کەسانی چەکدار لە ناوچەی " وادی بەردی" لە گردو پەری دیمەشق . ئەم ناوچیە یان جیێ هێشتووە .  بە گوێرەی یەکی لە برگەکانی ڕێککەوتنەکە ، دانیشتووانی ناوچەکە دەتوانن بۆ درێژەی وەرزێری بگەڕێنەوە بۆ شارۆچکەی " سەبنا" . هەر لەم حالە دا ، هێزە دەوڵەتییەکانی سوریا لە چوار چێوەی  پێکەوە ساچان ، رۆژی سێشەممە گەییشتنە شارۆچکەی " دەرە" و کۆتاییان داوە بە ئامادەبوونی ئەندامانی چەکداری " ئەرتەشی ئازادی سوریا " لەم ناوچەیە دا . ماڵپەری دەنگ وباسی ئەلعەهدی لوبنانیش ڕاپۆرتی دا هیزە ئاسایشتییەکانی سوریا زەبری قوورسیان داوە لە ترۆریستان و ئەندامانی چەکدار لە ناوچە جۆر بە جۆربە جۆرەکانی ئەو وڵاتە دا . قەیران لە سوریا لە ساڵی ٢٠١١ ەوە بە هێرەشی بەربڵاوی تاقمە کانی ترۆریستی بە لاگری عەرەبستان ،ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بۆ سەرنخوونی دەوڵەتی یاسایی "بەشار ئەسەد " سەرۆک کۆماری سوریا دەستپکراوە .