ڕاوێژکاری دی میستۆرا و جابیری ئەنساری لە ئاستانەی قەزاقستان
" ئیستفان دیمیستۆرا" ، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەکارو باری سوریا لەگەڵ "سادق جابیری ئەنساری " ، جیگری وەزیری دەرەوە و سەرۆکی لیژنەی بەڕێکراوی ئێران بۆ کۆبوونەوەی نێو دەوڵەتی سوریا لە ئاستانە ، پێتەختی قەزاقستان دیدار و وتووێژی کرد .
" ئیستفان دیمیستۆرا" ، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کارو باری سوریا و "سادق جابیری ئەنساری " ، جیگری وەزیری دەرەوەی ئێران لەم دیدارە لە بارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی سوریا و پرۆسەی دانووستانەکانی ئاستانە ڕاوێژیان کردو بیرو ڕایان گۆڕیەوە .
جابیری ئەنساری بە ئاماژە دان بە خێرایی چارەسەرکرانیی قەیارنی سوریا و سیاسەتی پاوەجێی کۆماری ئیسلامی ئێران لە و بوارە ، لە سەرگرنگایەتی چالاکی جیددی و بەرپرسانەی ڕێکخراوی نەتەوەکان و بەشداربووانی دیکەی کۆبوونەوەی ئاستانە جەختیکرد ، لە پیناو هاتنە دی ئەم ئامانجە . ڕۆژی سی شەممە یش دانووستانەکانی کارناسی وەڤدەکانی ئێران و سوریا و وەڤدەکانی ڕوسیا وتورکیا و ئێران بەڕێوە چوو . وەڤدی ئێرانی بەشداری چارەمین خولی دانووستانەکانی ئاشتی سوریا رۆژی سێ شەممە گەییشتە شاری ئاستانەی پیتەختی قەزاقستان .
دانووستانەکانی ئاشتی سوریا ڕۆژی چوار شەممە لە ئاستانە دەستپێکراوە و تا سبەێنی " پێنجشەممە " درێژەی دەبێت . تا بە ئێستا سێ خولی دانووستانەکانی ئاستی باڵا لە ئاستانە و دوو خولی دانووستانەکانی کارناسی لە تاران وئاستانە دا بەڕێوە چووە . ئەم دانووستانە لە سەر دەسپێشخەری کۆماری ئیسلامی ئێران و هاوکاری ڕوسیا و تورکیا ، بەمەبەستی دامەزراندنی ئاشتی لە سوریا بەرنامە ڕێژی کراوە .