ئێران رۆڵی یەکجار ئەرێنی لە چارەسەری قەیرانی سوریا دا هەیە
بالوێزی سوریا لە ڤیەننای ئۆتریش بە رێزگرتن لە ڕۆلی ئەرێنیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دانووستانەکانی ئاستانەی کازاخستان بۆ چارە سەری قەیرانی سوریاش ، جەختیکرد لە سەر درێژەی هاوکاری لەگەڵ تاران بۆ دامەزراندنی ئاشتی و پاراستنی سەروەری وڵاتەکەی .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ، "بەسام سەباغ" بالوێزی سوریا لە ڤیەننای ئۆتریش ڕۆژی هەینی لە پەراوێزی بەڕێوە چوونی پیشانگەی وێنە و ڕەسمی دوو مدیای ڕوسی لە ڤیەنا، وتی ، ئێران وڕوسیا دۆستان و هاوپەیمانەکانی بە دەستەڵاتی سوریان کە ڕۆڵی یەکجار گرنگیان هەیە لە گۆڕانکارییەکانی سوریا دا ودیمەشق دریژەی ئەدات بە هاوکاری نزیک لەگەڵ ئەوان دا . " بەسام سەباغ" وتیشی ، هۆی سەرەکی ئامادە بوونی دەوڵەتی سوریا لە هەر دانووستانێک بۆ دامەزراندنی ئاشتی و پاوەجێی لە سوریا و پاراستنی یەکریزی و سەروەری سوریایە . چوارەمین کۆبوونەوەی نێو دەوڵەتی سوریا ، ڕۆژی پێنج شەممە بە ئیمزای بەڵگەی ناوچەکانی "کەمکردنەوەی ئالۆزی" لەو وڵاتە لە لایەن نوێنەرانیی وڵاتانی بەشدار بووی کۆبوونەوەی ئاستانە کۆتایی پێهات .
جێبەجێبوونی ئەم تەبایی نامەیە لە رۆژی شەممەوە دەستپێدەکرێت . بە گوێرەی زانیارییە بڵاو بووەکان ، چوار ناوچەی کەمکردنەوەی ئالۆزی لە سوریا ، لەپارێزگای ئەدلێب ، ناوچەی باکووری شاری حۆمس ، غوتەی ڕۆژهەڵاتی و باشووری سوریا بەدی دێت . ئەم وتووێژانە لە سەر دەستپێشخەری کۆماری ئیسلامی ئێران و هاوکاری ڕوسیا وتورکیا ،بەمەبەستی دامەزراندنی ئاشتی لە سوریا بەڕێوە چووە .