دانووستانەکانیی سیاسی ڕوسیا و کۆریای باکووری ٢٩ سێپتەمبەر
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i310087-دانووستانەکانیی_سیاسی_ڕوسیا_و_کۆریای_باکووری_٢٩_سێپتەمبەر
کاربەدەستێکی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا باسی لە دەستپێکرانیی وتووێژەکانی سیاسی مۆسکۆ-پیونگ یانگ بەمەبەستی کەمکردنەوەی ئالۆزییەکان لە نیمچە دوورگەی کۆریا کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 27, 2017 09:39 Asia/Tehran
  • دانووستانەکانیی سیاسی ڕوسیا و کۆریای باکووری ٢٩ سێپتەمبەر

کاربەدەستێکی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا باسی لە دەستپێکرانیی وتووێژەکانی سیاسی مۆسکۆ-پیونگ یانگ بەمەبەستی کەمکردنەوەی ئالۆزییەکان لە نیمچە دوورگەی کۆریا کرد .

هەواڵدەری ئینتێر فاکسی ڕوسیا بە گێرانەوە لە کاربەدەستیک کە داوای کرد ناوی لەقاو نەدرێت ، ڕایگەیاند: دانووستان لەگەڵ کوریای باکووری ٢٩ سیپتەمبەر بە ئامادە بوونی" ئۆلێگ بورنیسترۆف" نێردراوی تاینەتی ڕوسیا دەستپێدەکرێت .

 بەر لەوەیش سەرچاوەیەک لە باڵوێزخانەی کۆریای باکووری لە مۆسکۆ بە هەواڵدەری ئینتێر فاکس وتبووی وەڤدی دیپلۆماتیکی کۆریای باکووری بە سەرۆکایەتی" چوئێە سون هۆیی" بەڕێوە بەری بەشی ئەمریکای باکووری وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکووری، لە سەر بانگێشتنی بورمیسترۆف ڕۆژی سێ شەممە دەگاتە مۆسکۆ.

 " میخائیل ئۆلیانۆف" بەڕێوە بەری بەشی کۆنتڕۆڵی قەدەخەی چەکی ناڤۆکی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیایش وتی: ڕوسیا بۆ چارەسەری قەیران لە نیمچە دوورگەی کۆریای بەکاو وخۆ لەگەڵ کۆریای باکووری هاوکاری دەکات.

 کۆریای باکووری لە ساڵی ١٩٥٠ەوە پەرەی چەکی ناڤۆکیی دەستپیکرد بەڵام تاقیکارییە ناڤۆکییەکان لە سەردەمی "کیم جونگ ئون" تووندتر بۆتەوە . کۆریای باکووری لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە تا بە ئێستا ، شەش تاقیکاری ناڤۆکی ئەنجام داوە  کە دوو حاڵەتی ئەو لە سێ حەوتەی ئەمدواییە دا بووە .