وشداریی وەزیری دەرەوەی فەڕانسا لەمەڕ چوونەدەری یەکلایەنەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i311841-وشداریی_وەزیری_دەرەوەی_فەڕانسا_لەمەڕ_چوونەدەری_یەکلایەنەی_ئەمریکا_لە_ڕێککەوتنی_ناڤۆکی
وەزیری دەرەوەی فەڕانسە، لەمەڕ چوونەدەری یەکلایەنەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران، وشداریی دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 11, 2017 07:26 Asia/Tehran
  • وشداریی وەزیری دەرەوەی فەڕانسا لەمەڕ چوونەدەری یەکلایەنەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی

وەزیری دەرەوەی فەڕانسە، لەمەڕ چوونەدەری یەکلایەنەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران، وشداریی دا.

ژان ئیڤ لودریان وەزیری دەرەوەی فەڕانسە رۆژی سێ شەممە لەوتووێژ لەگەڵ پەیامنێری گۆڤاری وێست فرانس بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە ئێران پێبەندبووە بەهەموو بەڵێنییەکانی، وتی: بێتوو ئەمریکا لەڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران بکشێتەوە، کۆمەڵگای جیهانی ئیدی هیچ متمانەیەکی بەئەمریکا نابێ.

شێوازی دوژمنکارانەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەهەمبەر ئێراندا لەکاتێکدایە کە بەدانپێدانانی ڕاپۆرەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، ڕێکخراوی نەتەوەکان وئەنجومەنی ئاسایش، کۆماری ئیسلامیی ئێران هەردەم پێبەندبووە بەهەموو بەڵێنییەکانی لەمەڕ بەرجام(ڕێککەوتنی ناڤۆکی).

وەزیری دەرەوەی فەڕانسە لەدرێژەی قسەکانیدا پرسی پاوانخوازیی ناڤۆکیی کۆریای باکووری بەجێی نیگەرانی زانی و وتی: کۆمەڵگای جیهانی دەبێ ئەوپەڕی هەوڵی بدات بۆ پێش گرتن بە بڵاوبوونەوەو پەرەسەندنی چەکە ناڤۆکییەکان.