تشرینی یه‌که‌م 14, 2017 08:18 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی ئەورووپییەکان بە قسەکانی دژە ئێرانیی  دوناڵد ترەمپ

وڵاتانی فەرەنسا، بەریتانیا، ئاڵمانیا، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا و میدیاکانی ڕوسی لە هەوڵێکی خێرا دا کاردانەوەیان نیشان دا بەرامبەر قسەکانی دژە ئێرانیی سەرۆکی ئەمریکا .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، فەرەنسا، بەریتانیا و ئاڵمان  شەوی  هەینی لە بەیاننامەیەکی هاوبەش دا لەسەر پێبەند بوونیان  بە بەرنامەی هەوڵی هاوبەشی  ناڤۆکی واتە بەرجام و جێبەجێ کرانی تۆکمەوتەواوی لەلایەن  هەموو لایەنەکان و وتیان  کە ئەم ڕێککەوتنە  هاوڕەوتە لەگەڵ  بەرژەوەندی ئاسایشی نەتەوەیی  ئەوان دا  .

ترێزا  می  سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، ئانگلا مێرکل سەدری ئەعزەمی ئاڵمانیا و ئێمانوئێل  مەکرۆن سەرۆکی فەرەنسا  چەند کاتژمێر دوای  وتاردانی سەرۆکی ئەمریکا بە دژی ئێران لە بەیاننامەیەکی هاوبەش دا داکۆکیی خۆیان لە بەرجام  ڕاگەیاند  .

لەم بەیاننامەیەدا  ڕاگەیەندراوە  : ڕێککەوتنی ناڤۆکی خاڵی وەرچەرخانی  سێزدە ساڵ  دیپلۆماسی و هەنگاوێکی مەزن  لە دابین کردنی ئاشتی و ئاسایشی جیهانە  .

فێدێریکا  موگرینی  بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی  یەکێتیی ئەورووپاش  لە کاردانەوە بەرامبەر وتاردانی ترەمپ سەبارەت بە بەرجام   پێداگری کرد :  بەرجام  ڕێککەوتنێکی دوولایەنە نییە و  هی  هیچ وڵاتێکیش نییە  و  هیچ وڵاتێکیش ناتوانێ کۆتایی پێ  بێنێ .

هەروەها  قسەکانی دوناڵد ترەمپ  و دووپاتکردنەوەی ئیدیعای  دژە ئێرانی  ئەو سەبارەت بە ئێرانی ئیسلامی  و بەرجام لە میدیاکانی  بەناوبانگی ڕوسیا  دەنگدانەوەی هەبوو و نوسیویانە : سەرکی ئەمریکا لە بەجێ هێشتنی  ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەسەر بەرنامەی ناڤۆکیی ئێران خۆی بوارد.

دوای  چەند حەوتە پڕۆپاگەندە و هەرانانەوەی میدیایی،  کۆشکی سپی ڕۆژی هەینی ڕاپۆری ستراتژی بەناو  تۆکمەوتەواو و نوێی سەرۆکی ئەمریکای سەبارەت بە ئێران و ڕێککەوتنی ناڤۆکی  واتە بەرجام بڵاو کردەوە و چەند کاتژمێر دوای ئەوەش  دوناڵد ترەمپ لە وتاردانێک دا  ، پەردەیەکی تر لە  دوژمنایەتی بە دژی  گەلی مەزنی ئێرانی هەڵدایەوە  .

سەرۆکی ئەمریکا  بە تۆمەتبار کردنی  دیسانەوەی ئێران  بە بنپێکردنی   بەرجام و وتاردانی بێ بنەمای  بە دژی ئێران  وتی :  بەرجام  خراپترین  ڕێککەوتنی مێژووی ئەمریکایە و هەر کات پێویست بێت کۆتایی  دێنێ بەم ڕێککەوتنە .

ترەمپ هەروەها باسی  بایکۆتی نوێی  کرد بە دژی ئێران  .

سەرپەیڤ