بانگەشەی تیلرسۆن : ئەمریکا بە دوای کێشەساز کردن لە پەیوەندی بازرگانی نێوان ئێران و ئوورپا نیە
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا متمانەی بە وڵاتانی ئوروپایی دا کە واشنگتون بە دوای کێشە ساز کردن لە پەیوەندی بازەرگانی نێوان ئوورپا و ئێران نیە .
بە پێی نووسراوەی ڕۆژی هەینی ڕۆژنامەی واڵ ئیستریت ژوڕناڵ بە دوای ڕاگەیندرانی ئیستڕاتژیکی دژە ئێرانی دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ف ڕیکس تیلرسون وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە وتی ئەمریکا بە نیازی دەستوەردان لە ڕێککەوتنە بازرەگانیەکانی هەنووکەیی نێوان ئوروپا و ئێرانی نیە .
تیلرسون بانگەشەی کرد بەرپرسایەتی لێکدانەوەی نیگەرانیەکانی هاوپەیمانەکانی ئەمریکا لە بواری ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەرجام بە ئەستۆی تڕەمپە . وەیری دەرەوەی ئەمریکا جەختیشی کرد ئەوە بەو واتایە نیە کە واشنگتون بە تەواوی لە گەڵ سیاسەتەکانی ئوروپا لە هەمبەر ئێراندا ڕازی بێت .
بە پێی نوسراوەی واڵ ئیستریت ژوڕناڵ ، وتەکانی تیلرسۆن بۆ لەناو بردنی نیگەرانیەکانی ئوروپاییەکان لە حاڵکدایە کە واشنگتون بە ئەنقەست داهاتووی ڕێککەوتنی ناڤۆکی تووشی تەماوی دەکات تا بانکەکان و کۆمپانیاکانی ئوروپایی لە بازاڕی ئیران دوور بخرێنەوە .
واڵ ئیستریت ژوڕناڵ نووسی پەیوەندی بازەرگانی ئێران و ئوروپا ساڵی ڕابردوو دوای ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەرجام دوو هێندە بووەتەوە و بایخەکەی گەیشتووەتە 16 میلیار دولار .