تشرینی یه‌که‌م 22, 2017 11:54 Asia/Tehran
  • توند بوونەوەی دەمەقڕەی ترەمپ لەگەڵ کۆنگرێس و میدیاکان سەبارەت بە پەیوەندی لەگەڵ ڕووسیا

سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە تۆمەتبار کردنی میدیاکان خوازیاری بڵاوبوونەوەی ناوی کەسانێک بوو کە خۆی وتەنی لە بارەی دۆسیەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕووسیا لەکاتی هەڵبژاردندا، پارەیان داوە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پەیجی توییتێڕەکەی دا وێڕای ئاماژە کردن بە دۆسیەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕووسیا لەکاتی هەڵبژاردنداو باس کرانی لە لێژنەی هەواڵگریی ئەنجومەنی نوێنەران نووسی: ئەو کاربەدەستانەی لە پشت ئەم دۆسیە پڕوپوچەوەن داوای ڕاپەڕێندرانی پاشکۆی پێنجەم دەکەن. وەزارەتی داد  یان پۆلیسی فیدراڵی ئەمریکا دەبێ دەستبەجێ ئەوە بڵاو کەنەوە کە کێ بۆ ئەم کارە پارەی داوە.

ترەمپ لە توویتێکی دیکەدا نووسیویەتی: لە بارەی ئەو پارەکەمەی کە بۆ فەیسبووک خەرج دەکرێت قسە دەکەن، ئەی لە بارەی ئەو ملیاران دۆلارەی کە بۆ هەواڵ و دەنگ و باسی ساختەی سی ئێن ئێن و ئەی بی سی و سی بی ئێس خەرج دەکرێ بۆ دەنگ ناکەن؟

ترەمپ وتیشی: هیلاری کڵینتۆن سەدان ملوێن دۆلاری زیاتر لەمن کردووە بە خەرجی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری، فەیسبوک لایەنگری ئەو بوو نەک من.

هاوتەریب لەگەڵ ڕوون بوونەوەی ڕەهەندو وردیاتی زیاتری کێشەی پەیوەندییەکانی ترەمپ لەگەڵ ڕووسیا لە کاتی هەڵبژاردن، دەمەقڕەشی لەگەڵ میدیاکان و نەیارانی لە کۆنگرێسیش دا پەرە دەستێنێ.

 

سەرپەیڤ