وریایی دانی ئیتالیا لە بارەی گەڕانەوەی ترۆریستانی ڕۆژئاوایی بۆ وڵاتی خۆیان
وەزیری دەرەوەی ئیتالیا، لە بارەی ئەگەری گەڕانەوەی ترۆریستانی رۆژئاوایی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناڤین بۆ وڵاتەکانیان وشداری داوە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، " ئانجلینۆ ئالفانۆ" ڕۆژی سێ شەممە لە ڕێو ڕەسمی کرانەوەی کۆبوونەوەی مەدیترانەی ڕێکخراوەی پەرە و هاوکاری ئابووری (Osce) لە " پالێرمۆ" باشووری ئیتالیا، بەڕاشکاوی وتی بەشکستی داعش لە عێراق و سوریا، مەترسی گەڕانەوەی ترۆریستانی ڕۆژئاوایی بۆ وڵاتەکەیان دوو ئەوەندە بووە .
سەرۆکی ڕێکخراوی ئاسایشی نێو خۆی بەریتانیا" ئیم ئای ٥" یش ١٧ ئۆکتۆبر نیگەرانی دەربڕیوە لە گەڕانەوەیت ترۆریستانی رۆژئاوایی بۆ وڵاتەکانیان. "ئەندرو پارکر" بە باسکردنی ئەوەی کە لانی کەم ٨٥٠ کەس لە خەلکی بەریتانیا بۆ پەیوەسبوون بە تاقمەکانی ترۆریستی سەردانی عێراق وسوریایان کردووە وتی: ڕوودانی پەلامارەکانی ترۆریستی نوێی لە ئەوروپا لە وان بەریتانیا دوور لە جاوە ڕوانیی نییە . وڵاتانی ڕۆژئاوایی کە هەموو هەولێک ئەدەن بۆ یارمەتی گەیاندن بە ترۆریستان،هەر ئێستا بەرەو ڕووی گەڕانەوەی ئەندامانی ئەوروپایی ترۆریستانی داعشی و ئەنجام دانیی پەلامارەکانی تێرۆریستین لە لایەن ئەوانەوە .