ڤیتۆی بڕیارنامەی ئەمریکی لەلایەن رووسیاوە سەبارەت بە چەکی شیمیایی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i313173-ڤیتۆی_بڕیارنامەی_ئەمریکی_لەلایەن_رووسیاوە_سەبارەت_بە_چەکی_شیمیایی_سووریا
ڕووسیا ڕەشنووسی بریارنامەی ئەمریکیی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەبارەی چەکەمەنییە شیمیاییەکان لە سووریای ڤیتۆ کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 25, 2017 06:52 Asia/Tehran
  • ڤیتۆی بڕیارنامەی ئەمریکی لەلایەن رووسیاوە سەبارەت بە چەکی شیمیایی سووریا

ڕووسیا ڕەشنووسی بریارنامەی ئەمریکیی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەبارەی چەکەمەنییە شیمیاییەکان لە سووریای ڤیتۆ کرد.

ڕەشنووسی بڕیارنامەی ئەمریکی، مۆڵەتی لیژنەی پەیجۆری ڕاستیی هاوبەشی سەبارەت بەو لایەنانەی دەوریان بینیوە لە هێرشی شیمیایی سەر سووریا، نوێ دەکردەوە.

ئەوە نۆهەمین جارە کە ڕووسیا لە ئەنجومەنی ئاسایش بۆ ڕاگرتنی بڕیارنامە لەدژ هاوپەیمانەکەی واتە سووریا، لە مافی ڤیتۆ کەڵک وەردەگرێ.

ڕووسیا جارێکی دیکە نەیارەتی کرد لەگەڵ نوێکردنەوەی فەرمانبەرێتی لیژنەی پەیجۆری ڕاستیی هاوبەشی نێوان ڕێکخراوی قەدەغەی چەکەمەنی شیمیایی و ڕێکخراوی نەتەوەکان پێش ڕاپۆری ئەو لیژنە لەبارەی هێرش کردن بەگازی سارین لەناوچەی خان شەیخون لە ئیدلەب، باکووری رۆژاوای سووریا کە پێش بینی دەکرێ، ڕۆژی پێنج شەممە بڵاو بێتەوە.

ئەمریکا، فەڕانسەو ئینگلیز، هێزەکانی سوپای سووریا بەئەنجام دانی پەلاماری ڕاگەیێندراوی شیمیایی لە چواری ئاڤریلی٢٠١٧ی سەر خان شەیخون، تاوانبار دەکەن بەڵام حکومەتی سووریا، چەندین جار ئەو ئیدیعایەی ڕەت کردۆتەوە.

سووریاو ڕووسیا پەلاماری شیمیایی خان شەیخون بە چێکراوی نەیارانی چەکداری سووری و لایەنگرانیان لەقەڵەم دەدەن.

واسیلی نەبنزیا نوێنەری ڕووسیا لەڕێکخراوی نەتەوەکان، ئەمریکاو شەریکەکانی تاوانبار کرد بە هەوڵدان بۆ پەسەندکردنی بڕیارنامەی سیاسی بەئامانجی ئەوەی کە "خۆیان بنوێنن و سووکێتی بە ڕووسیا بکەن".

نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان، ڕەخنەوگازندەی خۆی لە لێژنەی پەیجۆری ڕاستیی هاوبەش لەنێوان ڕێکخراوی قەدەغەی چەکەمەنی شیمیایی و ڕێکخراوی نەتەوەکانی دووپات کردەوەو وتی: شێوازی ئەو لیژنەو نەبوونی سەنەدو بەڵگەکان لە لێکۆڵینەوەکانی خان شەیخون، گاڵتەجاڕانەیە.