کۆشکی سپی : شەڕی ئێراق، گەورەترین هەڵەی سیاسەتی دەرەوەیی مێژووی ئەمریکا بوو
کۆشکی سپی لە وڵامی ڕەخنەی " بووشی باوک و کوڕ" سەرۆکانی پێشووی ئەمریکا لە دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەم وڵاتە، وێڕای ڕەخنە گرتن لە سیاسەتەکانی ئەوان لەسەردەمی سەرۆکایەتیان دا شەڕی ئێراقی بە گەورەترین هەڵەی سیاسەتی دەرەوەیی مێژووی ئەمریکا وەسف کرد .
ئەمریکا لەساڵی 2003 ی زایینی بە بیانووی ئەوەی ڕژێمی بەعسی ئێراق چەکی کۆکوژی لەبەردەست دایە ، پەلاماری کردەسەر ئەو وڵاتە .
لە ئەنجامی ئەم شەڕە و داگیرکرانی ئێراق سەدان هەزار کەس لەخەڵکی ئەم وڵاتە کوژران.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ئیرنا ، جۆرهێربێرت واکر بۆش و کوڕەکەی جورج واکر بۆش چل ویەکەمین و چل و سێیەمین سەرۆک کۆمارانی ئەمریکا لە کتێبێک دا بەناوی " دوایین کۆماریخواز " کە هێشتا لە چاپ نەدراوە هێرشیان بردوەتەسەر ترەمپ . بۆشی باوک لەم کتێبە ترەمپ بە کەسێکی درۆزن ناودەبات.
بۆشی کوڕیش بە ڕاگەیاندنی ئەمەی ترەمپ نازانێ سەرۆک کۆمار بوون چ مانایەکی هەیە ناوبراوی بە تێکدەری یەکێتی کۆماریخوازان و ڕەنگە دوایین سەرۆک کۆماری ئەم پارتە زانیوە .
فەرمانەکان، قسەکان و هەڵس و کەوتی پڕهەراوهوریا و هەندێ جار بێ ئەدەبانەی د وناڵد ترەمپ بووەتە هۆی ئەوەی زۆرێک لە سیاسەتڤانانی ئەمریکایی، پۆستی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بە شیاوی ئەو نەزانن .
هەروەها ئەم دواییە چەندین کاربەدەستی دەوڵەتی ئەمریکا لەبەر هەڵس و کەوتی نادیپلۆماتیکی ترەمپ لە پۆستەکانیان کشاونەتەوە .