خۆپیشاندانی خەڵکی لۆسانجلس بە دژی سیاسەتەکانی ترەمپ
سەدان کەس لە خەڵکی شاری لۆسانجلس ی ئەیالەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا ئێوارەی ڕۆژی شەممە بە دژی سیاسەتەکانی دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەم وڵاتە خۆپیشاندانیان کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەو ئەنجومەنەی ئەم خۆپیشاندانەی بەڕێوەبرد داوای بەڕێوە چوونی خۆپیشاندانێکی هاوچەشن لە شارەکانی دیکەی ئەمریکا لەوان نیۆیۆرک، شیکاگۆ و سان فرانسیسکۆی کردووە.
ئەم خۆپیشاندانە کە چەند ڕۆژ بەرلە ساڵوەگەری سەرکەوتنی ترەمپ لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی ساڵی 2016ی ئەمریکا بەڕێوە دەچێت
، نیگەرانییەکان لەسەر پێکهاتنی ناڕەزایەتی بەربڵاوی هاوچەشنی ئەو سەردەمەی پەرەپێداوە.
بەپێی نووسینی لۆسانجلس تایمز لەبەیانی ڕۆژی شەممەوە ئامادەبوونی پۆلیس لە شەقامەکانی شاری لۆسانجلس هەست پێکراوە.
سیاسەتەکانی ترەمپ بەرامبەر کۆچبەری، ئاو و هەوا، سەلامەت، ماڵیات و سیاسەتی دەرەوەیی ، نەیارەتی بەربڵاوی لە ناوخۆ و دەرەوەی ئەمریکا بە دواوە بووە .