تشرینی دووه‌م 17, 2017 10:58 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی دژە دەوڵەتیی سەرانسەری لە فەرانسا

خەڵکی فەرانسا دیسان دژ بە سیاسەتەکانی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە خۆپیشاندانی سەرانسەرییان بەڕێوە برد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران لە پاریسەوە؛ لە خۆپیشاندانی بەربڵاوی سەرانسەریی ڕۆژی پێنجشەممە لە شارە گەورەکانی فەرانسا لەوان پاریس، مارسەی، لیۆن و بوردۆ، کرێکاران، لاوان و کەسانی خانەنشین ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر بە یاسای نوێی کار.

ناڕازییان لەم خۆپیشاندانەدا یاسای نوێی کاریان لە ئاراستەی دابین کردنی سوودو قازانجەکانی خاوەن کارانی فەرانسا و "ئیمانۆئێل مەکرۆن"یشیان سەرۆک کۆماری دەوڵەمەندان زانی.

بە پێی ڕاپۆرتەکانی ناوەندی ڕێژە و ئاماری فەرانسا ؛ ڕادەی بێکاری لە نێو حەشیمەتی چالاکی ئەم وڵاتە لە سێ مانگی سێهەمی ٢٠١٧ بە ٠٢% هەڵکشان، گەیشتۆتە ٩.٠٤%.

تا ئێستا سێ خۆپیشاندان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە سیاسەتە ئابوورییەکانی مەکرۆن لە فەرانسا بەڕێوە چووە.

لە خۆپیشاندانی یەکەمدا کە ١٢ی سێپتەمبەر بەڕێوە چوو، ٥٠٠ هەزار کەس بە پێی ڕاگەیاندنی سەندیکا کرێکارییەکان بەشدارییان کردووە.

سەرپەیڤ