وتەبێژی عەبادی: قسەکانی مەکرۆن، دەستێوەردان لەکاروباری ئێراقە
وتەبێژی نووسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق، قسەکانی سەرۆکی فەرەنسای بە دژی حەشدی شەعبی، دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆی ئەم وڵاتە زانی .
ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆکی فەرەنسا ڕۆژی شەممە لە چاوپێکەوتنی نێچیروان بارزانی سەرۆکی ئیدارەی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە کۆشکی ئێلیزە، داوای لە دەوڵەتی بەغدا کرد حەشدی شەعبی هەڵوەشێنێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەعد حەدیسی وتەبێژی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئێراق شەوی یەکشەممە لە کاردانەوە بەرامبەر قسەکانی دەستێوەردەرانەی ئێمانۆئێل مەکرۆن سەبارەت بە هەڵوەساندنی حەشدی شەعبی وتی : حەشدی شەعبی لە پەرلەمانی ئێراق وەک هێزێکی سەربازی ڕەسمی پەسەند کراوە و ئەم تاقمە نوێنەری خەڵکی ئێراق و بەشێک لە دەزگەی ئاسایشییە.
حەدیسی پێداگریس کرد : دەبێ ڕ ێز لە دەسەڵاتی دەوڵەتی بەغدا بۆبەڕێوەبەرایەتی پرسەکانی ئێراق و کاروباری ناوخۆی بگیردرێت و پەسەند کراوەی پەرلەمانی ئێراق لە بەڕەسمی ناسینی حەشدی شەعبی لە چوارچێوەی بەرژەوەندی نەتەوەیی ئەم وڵاتەیە .
پەرلەمانی ئێراق بیست و شەشەمی نوامبەری ساڵی 2016 بە زۆرینەی دەنگ حەشدی شەعبی وەک بەشێکی ڕەسمی لە هێزە چەکدارەکانی ئێراق ڕاگەیاند.
وتەبێژی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئێراق هەروەها وتیشی: بەغدا چاوەڕوان دەکات وڵاتان ڕێز لە دەسەڵات و سەربەخۆیی ئێراق لە بڕیاردانەکانی بگرن .
جێگری سەرۆکی ئێراقیش وێڕای ڕەت کردنی قسەکانی سەرۆکی فەرەنسا بە دژی حەشدی شەعبی ، ئەم قسانەی بنپێکردنی سەروەریی ئێراق و بە پێچەوانەی یاسای بنەڕەتی فەرەنسا زانی .
نووری مالیکی جێگری سەرۆکی ئێراق شەوی یەکشەممە بە دەرکردنی بەیانامەیەک پێداگری کرد : لەحاڵێکدا کە یاسای بنەڕەتی فەرەنسا پێداگری کردووە لەسەر دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتانی دیکە ، ئێمانۆئێ مەکرۆن بە دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆی ئێراق و داواکاری بۆ هەڵوەشاندنی بنکەی یاسایی و بەڕەسمی ناسینی حەشدی شەعبی، ئێراقی تووشی سەرسوڕمان کرد.
مالیکی بە ئاماژەدان بە هۆگریی بەغدا بۆ هاوکاری کردن لەگەڵ هەموو وڵاتانی دۆست بە ئامانجی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و گەشەی هەمەلایەنەی پێوەندییەکان، پێداگری کرد : دەوڵەتی ئێراق هەوڵی هیچ وڵاتێک بۆ داسەپاندنی ورە و ڕوانگەی بەسەر خەڵک و دەسەڵاتی ئێراق ، قەبووڵ ناکات .