قاسمی: فەرەنسا بزانێت بەرنامەی مووشەکی ئێران بۆ وتووێژ نابێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i316971-قاسمی_فەرەنسا_بزانێت_بەرنامەی_مووشەکی_ئێران_بۆ_وتووێژ_نابێت
وتە بێژی وەزارەتی کار و باری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە جەختکردن لە سەر ئەوەی کە پێو شۆینگرتنی بەرنامەکانی بەرگرییانە و مووشەکی مافی ئێرانە بەڕاشکاوی وتی: ئەم پرسانە بۆ وتوویژ نابێت .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 04, 2017 07:42 Asia/Tehran
  • قاسمی:  فەرەنسا بزانێت بەرنامەی مووشەکی ئێران بۆ وتووێژ نابێت

وتە بێژی وەزارەتی کار و باری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە جەختکردن لە سەر ئەوەی کە پێو شۆینگرتنی بەرنامەکانی بەرگرییانە و مووشەکی مافی ئێرانە بەڕاشکاوی وتی: ئەم پرسانە بۆ وتوویژ نابێت .

 "بەهرام قاسمی" ڕۆژی یەکشەممە  لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەری فارس؛ لە بارەی  قسەکانی ئەمدواییەی " ئیمانۆئێل مەکرۆن" سەرۆک کۆماری فەرەنسا کە خوازیاری  وتووێژ لە بارەی بەرنامەی مووشەکی ئێران بوو وتی: کاربەدەستانی فەرەنسا دەبێ لەمەڕ بەیان و کەلامی خۆیان  مەسەلەکان بە وردیی زیاتر لێکبدەنەوە، چوونکە بە ڕاستی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەرمەسەلەکانی بەرگری و مووشەکی وتووێژناکات.

 مەکرۆن لەمدواییەدا لە چوار چێوەی سیاسەتی واشنگتۆن کە خوازیاری ڕاگیرانی بەرنامەکانی بەرگرییانەی کۆماری ئیسلامی ئێرانە ، پێشنیاری دابوو، ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران و تاقمی پێنج کۆیەک بە سەرنجدانی پرسی بەرنامەکانی مووشەکی ئێران تۆکمە تر بێت . 

کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە جاران بە جەختکردن لە سەر ئەوەی کە بەرنامەکانیی بەرگری لە وان مووشەکی هێلی سوری کۆماری ئیسلامی ئێرانە ڕایانگەیاندوە سیاسەتەکانی بەرگریانە و مووشەکی ئێران بۆ بەرەڤانی لە وڵات و یارمەتی بە ئاشتی ، پاوەجێی و ئاسایشی ناوچەکەیە .