کانونی یه‌که‌م 05, 2017 20:12 Asia/Tehran
  • گابریێل: پەیوەندییەکانی ئوروپا و ئەمریکا قەت ناگەڕێتەوە سەردەمی پێش ترەمپ

وەزیری دەرەوەی ئاڵمان وتی: ئەمریکا لەکاتی سەرۆک کۆماریی دۆناڵد ترەمپ وەک ڕابردوو دەوری دەسەڵاتی سیاسیی جیهانی ناگێڕێ.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، زیگمار گابریێل ئەمڕۆ سێ شەممە لەپەراوێزی دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی پەیمانی ئەتلەنتیکی باکوور(ناتۆ) لەبروکسل، لەبارەی گۆڕینی نەزمی جیهانی وشداری داو وتی: کەمکرانی دەسوەردانی سازندەی ئەمریکای خولی ترەمپ لەئاستی جیهانی، شوێنهاتگەلێکی بۆ ئاڵمان وگشت ئوروپا دەبێ.

گابریێل وتی: بەم پێیە دەبێ ڕوانگەو تێڕوانینێکی تازە لەپەیوەندیی دوولایەنی ئەقیانووسی ئەتڵەسی واتە پەیوەندییەکانی ئەمریکاو ئوروپا پێک بێ.

گابریێل پێی داگرت: ئاڵمان دەبێ لەنوێنەرایەتی بەرژەوەندییەکانی شێلگیرتر بێ و لەبەرەوڕووبوونەوەی ئەمریکا هەڵوێستەکانی بەڕوونی بێنێتەئاراوەو هێڵە سوورەکان لەکاتی پێویستدا دیاری بکات.

دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ پێنجەم و شەشەمی دیسەمبەر لە بروکسل بەئامانجی تاووتوێی پرسەکانی هاوپێوەند بە ئاسایشی ناتۆ پێش کۆبوونەوەکانی هاوینی٢٠١٨ بەڕێوە دەچێ.

سەرپەیڤ