کانونی یه‌که‌م 09, 2017 10:23 Asia/Tehran
  • گەڵاڵەی یاسادانانی ئەمریکی بۆ بایکۆتی ئێران بەبیانووی داکۆکی لە ئەنساروڵڵای یەمەن

دوو یاسادانەری ئەمریکی دوێنێ هەینی ڕەشنووسی گەڵاڵەیەکیان خستەبەردەست نوێنەرانی ئەو وڵاتە کە خوازیاری سەپاندنی بایکۆتی نوێ بەسەر کەسایەتی و ڕێکخراوە هاوپێوەندییەکان بە ئێرانن بەبیانووی داکۆکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، ڕەشنووسی گەڵاڵەی ئیلینا رووس-لتینن سەرۆکی کۆمیتەی لاوەکیی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقاو تێد پۆ، سەرۆکی لێژنەی لاوەکیی تیرۆریزم، قەدەغەی برەوپێدان و تیجارەت لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لەژێر ناوی"ناچارکردنی ئێران وگرووپی ئەلحوسی بە وەڵامدانەوە لەڕێی سەپاندنی بایکۆت و گەمارۆکان"  بێتوو لە سێناو ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پەسەند بکرێ، دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بەئەرکمەند دەکا بە سەپاندنی بایکۆتی نوێ لەدژ کەسایەتی و ڕێکخراوە پەیوەندییدارەکان بەئێران.

رژیمی سەعوودیا بەپاڵپشتی ئەمریکاو لەسای بێ دەنگەی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەمارسی٢٠١٥وە دەستی کرد بە دەسدرێژیی سەربازی بۆسەر یەمەن وگەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانیی ئەو وڵاتەی داوە بەبیانووی گەڕاندنەوەی عەبد ڕەببە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەی یەمەن بۆسەر دەسەڵات.

ئەو دەسدرێژکارییە تائێستا کوژرانی زیاتر لە١٣هەزار یەمەنی، برینداربوونی دەیان هەزار کەس ، ئاوارە بوونی بەملوێنان یەمەنی و وێران بوونی ژێرخانەکانی ئەو وڵاتەی لێکەوتووەتەوە.


هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودی بەسەرکردایەتی عەرەبستان هەردەم ئیدیعا دەکا ئێران چەکەمەنی و مووشەک دەخاتە بەردەست هێزە جەماوەرییەکانی یەمەن و بەم کارە بەناو تەگەرەدەخاتە بەردەم ڕەوتی چارەسەریی قەیرانی یەمەن. بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران چەندین جار ئەو ئیدیعایەی عەرەبستانی سەعوودییان بەپڕووپووچ زانیوە.

بەرپرسانی یەمەنیش چەندین جار جەختیان کردووە، دەسەڵاتی بەرەڤانیی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن تەواو خۆماڵی و سەرباری گەمارۆی هەمەلایەنەی ئەو وڵاتە لەلایەن رژیمی سەعوودیا تادێ زیاتر پەرەدەستێنێ.

رژیمی سەعوودی و ئەمریکا تائێستا لەبەر خۆڕاگریی خەڵکی یەمەن نەیانتوانیوە ئامانجەکانیان لەو وڵاتە مسۆگەر بکەن.

 

سەرپەیڤ