دووپات بوونەوەی هەڵیت و پەڵیتەکانی ترەمپ دژی بەرجام
سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ دووپاتکردنەوەی هەڵوێستەکانی پێشووی دژی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ،بەرنامەی تۆکمەی کردەوەی هاوبەش یان " بەرجام"، ئەم ڕیککەوتننەی بە نالەبار زانی بۆ ئەو وڵاتە.
بە گویرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس، "دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەیانی شەممە لە ویلایەتی فلوریدا جارێکی تر باسی ڕێککەوتننی ناڤۆکی ئێرانی کرد وەکوو کارەساتێکی تۆکمە و لە بڕیاری لەمەر تەیید نەکردنیی بەرگری کردووە .
سەرۆک کۆماری ئەمریکا ستراتژیای دەوڵەتی پیشووی ئەو وڵاتەی بەرامبەر بە ئێران دوای ڕێککەوتننی ناڤۆکی بە نادروست نرخاند.
ترەمپ هەروەها لە رێککەوتننەکانی چەند لایانەی ئەمریکا لەگەڵ وڵاتانی دیکە ڕەخنەی گرت و وتی خویازاری ڕێککەوتنی ڕاستەو خۆیە لەگەڵ وڵاتانی تر.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە بەرنامەی ئەمدواییە دەوڵەتەکەی بۆ چوونە دەر لە بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بارەی پەنابەران و کۆچبەرانییش بەرەڤانی کرد . ترەمپ لە مانگی ئۆکتۆبر هەرەشەی کرد کە ڕەنگە ئەمریکا لە رێککەوتنی ناڤۆکی بەرجام بچێتە دەرەوە.
دژایەتی ترەمپ لەگەڵ ڕێککەوتننە نێو دەوڵەتییەکان بە تایبەتی بەرجام بەرەو ڕووی نەیاریەتیی بەربڵاوی یەکێتی ئەوروپا و لایەنەکانی دیکەی ئەم ڕێککەوتنە بۆتەوە .