ڕەخنەی هەمدیسانی ماکرۆن لە ئەمریکا لە بارەی ڕێککەوتنی پاریس
سەرۆک کۆماری فەرانسە بڕیاری سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ چوونەدەری ئەم ولاتە لە ڕێککەوتنی ئاو وهەوای پاریسی بە دوژمنکارانە زانی.
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری سی بی ئیس نێوز ئیمانوئیل ماکرون سەرۆک کۆماری فەرانسە بە ڕەخنە گرتنی هەمدیسان لە بڕیاری دوناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ؛لە چوونە دەری ئەم ولاتە لە ڕیککەوتنی ئاووهەوای پاریس وتی: ئەم بڕیارە دوژمنکارانە بوو. ماکرون هەروەها پێشنیاری وتووێژی هەمدیسان لەبارەی ئەم ڕێککەوتنەی بە بەشداری نێزیک بە دووسەد وڵاتی بە جێی پێکەنین زانی ووتی: ئەگەر لایەنێک بڕیاری بە چوونە دەر داوە نابێتە هۆکە کەسانی تر دەس بدەنە وتووێژی هەمدیسان .
ڕیککەوتنی پاریس یەکەمین ڕیککەوتنی ئیقلیمی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیە کە دوای چەند حەوتە وتووێژ لە دێسەمبەری دووهەزارو پازدە بەدەس هات ولە چواری نوامبەری دووهەزارو شازدە بە هۆی پەیمان نامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە گۆڕانی کەشوهەوا جێ بەجێ کرا.
ئەم ڕێککەوتنە بە تۆزێک چاوپوشی دارێژرابوو هەتا هەر وڵاتێک بتوانێ ڕێکارە بەرچاوەکانی خۆی بۆ بەربەرەکانی لەگیڵ گورانەکانی ئیقلیمی گەڵاڵە ڕێژی بکات. ئەم ڕێککەوتنە بە گشتیی لە گەر وڵاتێک دەێهەوێ ئاستەکانی بلاوکرانەوەی " دی ئوکسیدی کەربون وگازەکانی بەرهەم هاتووە لە سوتەمەنی فوسیلی ، کەم بکاتەوە هەتا پلەی دەمای زەوین فرەتر لە یەک ونێو پلەی سانتیگراد لە کاتی بەر لە سەردەمی پێشەسازی کران پەرە نەستێنێت. ڕیککەوتنی پاریس سەرنج ئەدات بە مژارگەلی وەک زەنجیرەی بەرهەم هێنانی مادەی خواردەمەنی ووزە هەروەها خاوین بوونی سەرچاوە ئاویەکان.