هەوڵی هەمدیسانی ئەمریکا بۆ کەمکردنەوەی بووجەی ڕێکخراوی نەتەوەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i318257-هەوڵی_هەمدیسانی_ئەمریکا_بۆ_کەمکردنەوەی_بووجەی_ڕێکخراوی_نەتەوەکان
سەرچاوە دیپلۆماتیکەکان ڕایانگەیاندووە ئەمریکا داوای کەمبوونەوەی ٢٥٠ ملوین دۆڵاری بووجەی٢٠١٨-٢٠١٩ ڕیکخراوی نەتەوەکانی کردووە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 13, 2017 10:35 Asia/Tehran
  • هەوڵی هەمدیسانی ئەمریکا بۆ کەمکردنەوەی بووجەی ڕێکخراوی نەتەوەکان

سەرچاوە دیپلۆماتیکەکان ڕایانگەیاندووە ئەمریکا داوای کەمبوونەوەی ٢٥٠ ملوین دۆڵاری بووجەی٢٠١٨-٢٠١٩ ڕیکخراوی نەتەوەکانی کردووە .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەرەنس ، سەرچاوە دیپلۆماتیکەکان  رۆژی سێی شەممە ڕایانگەیاند باس لە بارەی بووجەی  چالاکییە ئاساییەکانیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کارمەندان و کارگێران و کەرەستەکانی ژێرخانیی درێژەی هەیەو بڕیارە تا کۆتایی دیسەمبەر لە لایەن ١٩٣ وڵاتیی ئەندام پەسەند بکرێت .

خەرجەکانیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە دوو ساڵی داهاتوو بە لەبەر چاو گرتنی کەمبوونەوەی ٢٠٠ ملوین دۆڵاری لە چاو بووجەی ٢٠١٧-٢٠١٨ نزیک پێنج و ٤ دهەمی ملیار دۆڵار مەزەندە کراوە .

  دیپلۆماتەکان وتوویانە پێشنیاری ئەمریکا سیرەی لە فەرمانبەریەتییەکانی سیاسی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە لیبیا و ئەفغانستان و نووسینگەکانی ڕاژەکاری پیوەندییەکان و مافەوانی فەلەستین گرتووە .

 یەکێتی ئەوروپا یش گەڵالەیکی ئاراستە کردووە تا ١٧٠ ملوین دۆڵاری دیکە لە بووجەی ڕێکخراوی نەتەوەکان پێش بە خەرج و بەرەجەکان بگرن.

 ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ساڵی ٢٠١٧ لە ژیر گوشاری دەوڵەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ٦٠٠ ملوین دۆڵاری لە بووجەی فەرمانبەریەتییەکانی پاراستنی ئاشتی ڕێکخراوی نەتەوەکانکەم کردووە .

ئەوە لاحالێکدایە کە ئانتۆنیۆ گوتریش سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان هەول ئەدات پشتگریی گەلێک لە بەرنامەکانیی بۆ چاکسازی سیستێمی ئیداری ئەم ڕێکخراوەیە ڕابکیشێت .