پێداگریی ڕووسیا لەسەر بەڕێوەچوونی دانوستانەکانی سووچیی لەژێر چاودێریی ڕێکخراوی نەتەوەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i320077-پێداگریی_ڕووسیا_لەسەر_بەڕێوەچوونی_دانوستانەکانی_سووچیی_لەژێر_چاودێریی_ڕێکخراوی_نەتەوەکان
یاریدەری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: دانوستانەکانی کۆنگرەی جەماوەریی سووچی، دەبێ لەژێر چاودێریی ڕێکخراوی نەتەوەکاندا بەڕێوە بچێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 26, 2017 13:13 Asia/Tehran
  • پێداگریی ڕووسیا لەسەر بەڕێوەچوونی دانوستانەکانی سووچیی لەژێر چاودێریی ڕێکخراوی نەتەوەکان

یاریدەری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: دانوستانەکانی کۆنگرەی جەماوەریی سووچی، دەبێ لەژێر چاودێریی ڕێکخراوی نەتەوەکاندا بەڕێوە بچێ.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی سپۆتنیک؛ میخائیل بۆگدانۆف یاریدەری وەزیری دەرەوەی ڕووسیاو نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بۆکاروباری خۆرهەڵاتی ناڤین و ئەفریقا وتی: وڵاتانی گەرەنتیکاری ئاگربڕ لە سووریا بریتی لە؛ ئێران، ڕووسیاو تورکیا خەریکی ڕاوێژکاریی لەبارەی بەرنامەی کاری کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانیی سووریان کە بڕیارە لە کۆتایی ژانڤییەی داهاتوولە شاری سووچیی ڕووسیا بەڕێوە بچێ.

بۆگدانۆف رۆژی شەممەش وتی: ڕووسیا داوا لە هەموو لایەنە سوورییەکان دەکا هەتا لە کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانیی سووریا کە بڕیارە لە سووچی بەڕێوە بچێ، بەشدار بن.

سەرۆک کۆمارانی ئێران، تورکیاو ڕووسیا لە کۆبوونەوەکانی مانگی نۆڤمبەر لە سووچیی ڕووسیا لەسەر ئەوە ڕێککەوتن هەتا یارمەتی سوورییەکان بدەن لە دەسڕاگەیشتن بە ڕێگاچارەی سیاسی بۆ قەیرانی وڵاتەکەیان لەڕێی پرۆسەی سووری-سووری گشتداگر و شەفاف، دانانی دەستوور و یاسای بنەڕەتی و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئازاد و مونسیفانە بەهاوبەشیی هەموو خەڵک و لەژێر چاودێری شیاوی ڕێکخراوی نەتەوەکان.

قەیران لەسووریا لەساڵی٢٠١١وە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە ڕەشەکوژەکانی جێی داکۆکیی ئەمریکاو هاوپەیمانانیان بۆ گۆڕینی هاوکێشە ناوچەییەکان بەقازانجی رژیمی زایۆنیستی دەسپێکرا.