کانونی دوھەم 02, 2018 11:12 Asia/Tehran
  • گیان لە دەس دانی 65 پەیامنێر لە ساڵی 2017 زایینی

65 پەیامنێر لە ساڵی 2017 زایینی لە سەرانسەری جیهان گیانی خۆیانیان لە دەس داوە و تۆڵەی شەڕگەلێکیان لێ کراوەتەوە کە هیچ ڕۆڵێکیان تیایاندا نەبووەو تەنیا وردەکاریەکان و ڕاستیەکانیان بە گوێ خەڵک گەیاندووە .

ڕۆژنامەی  ئینتەرنتی  ئەلقودوس لعەرەبی  لە ڕاپۆڕتێکدا نووسی : لەو ناوە دا   ، میسر  لە سەرووی  وڵاتانی عەەربی لە ڕوانگەی قۆڵبەست کردنی  پەیامنێرانە  و سووریا و یەمەنیش  پڕ مەترسیدارترین وڵاتانن  بۆ چالاکی  پەیامنێران  نە تەنیا  لە نێوان  وڵاتانی عەرەبی  بەڵکوو  لە نێوان هەموو وڵاتانی  جیهانیش .   ڕێکخراوی  پەیامنێرانی بێ سنوور  لە  ڕاپۆڕتێکدا  کە قودسولعەرەبی  کوپیەکی لە دەستدایە ڕایگەیاند :  ئاماری کوژراوانی  پەیامنێرانی بە توانا لە ساڵی 2017  لە چاو چەن ساڵی  ئەم دواییە  کەمتر بووە  ؛ هۆی ئەوەش  کەڵک وەرگرتنی  پەیامنێران  لە  پشتیوانی زۆرتر  و چۆڵ کرانی  وڵاتانی مەترسیدار  لە لایەن پەیامنێرەکانیەتی . لە ساڵی  2016  سووریا  پڕمەترسیدارترین  وڵاتی  جیهان  بۆ پەیامنێران بوو  و  لەو ساڵەدا 12  پەیامنێر کوژران  و ئەو وڵاتە  لە ڕووی کوژرانی  پەیامنێڕانانەوە  لە پێشەوەی  ھێندێک لەو وڵاتانە بووە کە پەیامنێری زۆر یان تیادا کوژراوەو بەڕیز بریتنی لە مەکزیک 11 پەیامنێر ؛  ئەنفغانستان 9 پەیامنێر ؛ ئێراق  8 پەیامنێر  و فیلیپین  چوار پەیامنێر.  ڕێکخراوی   پەیامنێرانی  بێ سنوور  لە   ڕاپۆڕتەکەی خۆیدا  وتوویەتی :   ژۆماری  ئەو پەیامنێرانەی  کە لە ساڵی  2017 دا کوژراون  لە چاو  کوژراوانی  ساڵی 2016  دابەزینی  18  لە سەد  نیشان ئەدات  چۆنکوو  79  پەیامنێر  لە ساڵی 2016 کوژرا بوون . بە پێی ئەو ڕ اپۆڕتە  میسر  لە ساڵی 2017 بوو  بە زیندانێکی گەورە  بۆ پەیامنێران  چۆنکوو  ژۆماری  پەیامنێرانی  زیندانی  پەرەی سەند . لە ڕاپۆڕتی  لێژنەی  نێونەتەوەیی  لاگری  لە پەیامنێراندا هاتووە  میسر  پلەی  یەکەمی  لە نێوان  وڵاتانی  عەرەبی و  پلەی  سێهەمی  لە نێوان  وڵاتانی  جیهان لە ڕوانگەی  گرتنی  پەیامنێراندا هەیە .

سەرپەیڤ