وشداریی ڤەندی شێرمەن بە تڕەمپ لە بارەی پێشێل کردنی بەرجام
سەرۆکی تیمی ئەمریکا لە دانوستانە ناڤۆکیەکانی ئیران و تاقمی وڵاتانی 1+5 ، وشداری دا بە سەرۆکی ئەم وڵاتە لە بارەی تێکدانی رێککەوتنی بەرجام .
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس ،ڤەندی شێرمەن دیپلۆماتی پێشووی ئەمریکا لە یادداشتێک دا لە رۆژنامەی تایم ئاماژەی کردە کەڵکاژۆی دۆناڵد تڕەمپ لە ئاڵۆزیەکانی ئەم دواییانە لە شارەکانی ئێران بۆ هەڵوەشاندنی بەرجام و نوسی : تڕەمپ بۆ جارێکی دیکە سێرەی لە بەرجام گرتووە و ئەگەری ئەوەی کە ئەمریکا لەم رێککەوتنە بێتەدەرەوە بە هێز بووە .
شێرمەن وتیشی ، تڕەمپ و راوێژکارەکانی وادەزانن باشترین کات بۆ نەهێشتنی بەرجامە بەڵام ئەم بیرکردنەوەی ئەوان تێگەیشتنێکی تەواو هەڵەیە لە بارودۆخەکە .
ئەم دیپلۆماتەی پێیشووی ئەمریکا دانی ناوە بەوەدا : گەلی ئێران ئەگەر ناڕەزایەتیەکیشیان هەبێ بۆ خۆیانە و تڕەمپ نابێ هەوڵ بدات لە جیاتی ئەوانەوە قسە بکات .
بە دوای ئاژاوەگێڕیی کەسانی سەر بە بیانی لە هەندێ شاری ئێران ، کەناڵی ئەمریکیی سی ئێن ئێن راپۆرتی دا تڕەمپ لەوانەیە ئاژاوەکانی ئەم دواییانەی ئێران وەک دەرفەتێک بقۆزێتەوە بۆ هەڵوەشاندنی بەرجام .
سارا سەندێرز وتەبێژی کۆشکی سپیش گوتی حکومەتی ئەمریکا هەموو بژارەکانی لەسەر مێز داناوە بۆ گەڕاندنەوەی بایکۆتە ناڤۆکیەکانی دژی ئێران .
گەلی ئێران رۆژانی چوارشەممە وپێنجشەممە بە سازدانی خۆپێشاندانی بەرفراوان و خۆڕسک لە شارە جیاجیاکان ، توڕیی و بێزاریی خۆیان لە هەنگاوی ئاژاوەگێڕان و هەلپەرستیی دوژمنان نیشان دا .