پێشوازی لە پێشنیاری ڕووسیا بۆ کۆڵینەوە لەبارەی بەکار هێنانی شەڕئامێری کیمیاوی لە سووریا
نوێنەرانی ساحلی عاج، بۆلیوی، گینەی ئۆستوایی و پێروو لە ئەنجوومەنی ئاسایشی ریکخراوی نەتەوەکان پێشوازیان کرد لە پێشنیارەکەی ڕوسیا لە بارەی بەرەنگاربوونەوەی چەک و چۆڵی کیمیاوی .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەنالی تەلەفەزیۆنیی ڕیکخراوی نەتەوەکان، لە کۆبوونەوەی نائاسایی شەوی چوار شەممەی ئەنجوومەنی ئاسایشی ئەم ڕێکخراوەیە کە بۆ لێکدانەوەی پێشنایری روسیا لە بارەی بەدی هێنانی ڕیگا وڕەویشتی تویژینەوەیی نوێی سەبارەت بە دەکار هێنانی چەک و چۆڵی کیمیاوی لە سوریا دا بەڕێوە چوو، نوێنەری ساحلی عاج وتی : ئەم وڵاتە لە ڕوسیا بۆ ئەم پێشنیارەی ڕێزدەگرێت و هیوادارە پرسی بەکار گرتنیی چەک و چۆڵی کیمیاوی لە سوریا دا بەشێوەی تایبەت لێکبدرێتەوە .
لەم کۆبوونەوەیە کە سەرەڕای نەیاریەتی نیکی هیلی نوێنەری ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان دا بەرێوە چوو، نوێنەری بۆلیوی وتی کە ئەم وڵاتە لە پێشنیاری روسیا لەبارەی بەرنگاربوونەوەی دەکار هێنانی چەک و چۆڵی کیمیاوی پێشوازی و بە وردی لێکی ئەداتەوە .
نوێنەری" گینەی ئۆستۆوایی"یش بە شەرمەزار کردنیی کەڵک وەرگرتن لە چەک و چۆڵی کوشتاری بەکۆمەڵ وتی: ئەنجوومەنی ئاسایش دەبێ بە پرسی چەک و چۆڵی کیمیاوی ڕابگات تا هۆکارانیی وەبەر هێنان و کەڵک وەرگرتن لەم چەکانە لە ڕابردوو ، ئێستا و داهاتوو هیچ مافێکی پارێزراو بوونیان نەبێت .
لەم کۆبوونەویە نوینەری پێروویش بە جەختکردنەوە لە سەر بەرپرسایەتی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەمەڕ پێشگرتن لە بەکار هێنانی چەک و چۆڵی کیمیاوی وتی: ئەنجوومەنی ئاسایش بەرپرسایەتی وردانەو هەستیاری لەم بوارە دا هەیە .