وشداری دانی ئەنساروڵڵای یەمەن بە عەرەبستان
سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن وێڕای وشداری دان بە ئالی سعوود، ڕایگەیاند: لە ماوەی چەند ڕۆزی داهاتوو ڕژێمی عەرەبستان، سەری سووڕ دەمێنێ .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕوژی چوارشەممەی ئیرنا، عەبدولمەلیک بەدرەدین حووسی ، سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن لە نێو تویتەرەکەی دا ڕوو لە کاربەدەستانی سعودی نووسی: هەر ئەو جۆرەی ڕۆژانی ڕابردوو وادەمان دابوو ، شوێنی سەقامگیر بوونی بەکرێگیراوانیان لە تەعز، داوەتە بەر مووشەک و بەم زووانەش لەوە تێدەگەن کە تۆڵە سەندنەوە لە ئێوەمان لە بیر نەکردووە .
هێزی یەمەنی ڕۆژی دووشەممە مووشەکێکی بالستیک لە چەشنی قاهیرەی دوویان ناوە بە بنکەی بەکرێگیراوانی سعودی بۆسەر ناوەندی سەربازیی خەیام لە پارێزگەی تەعز لەباشووری ڕۆژاوا یەمەن .
عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا لە مانگی مارسی ساڵی 2015 و بۆ داکۆکی کردن لە عەبد رەبە مەنسوور هادی سەرۆکی لەسەرکارلابراوەی یەمەن، پەلاماریان کردەسەر ئەم وڵاتە.