زاخارۆڤا: هەلومەرج بۆ چارەسەربوونی قەیرانی سوریا، مسۆگەر بووە
ماریا زاخاروڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕۆژی پێنج شەممە لە پرێس کۆنفرانسی حەوتانەی دا وتی : هەلومەرج بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا دوای سەرکەوتن لەبەرامبە تاقمی تیرۆریستیی داعش، گونجاوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە کۆنگرە ی وتووێژی نەتەوەیی سوریا بە ئامانجی چارەسەربوونی قەیرانی ئەم وڵاتە لە سووچی بەڕێوە دەچێ، وتی : هەزار و 600 سوری بانگ کراون بۆ کۆبوونەوەی سووچی.
ماریا زاخارۆڤا، هەروەها باسی بانگ کرانی نوێنەرانی ڕێکخراوی نەتەوەکان و هەندێ شەریکی ناوچەیی و نێونەتەوەیی ڕووسیای کرد وەک ئەندامی چاوەدێر لە کۆبوونەوەی سووچی.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ئاماژەی کردە بانگێشتنی کوردی سوریاش و ووتی : ڕووسیا هەموو هەوڵی خۆی بۆ ئامادەبوونی کورد لە وتووێژی چارەسەرکردنی پرسەکانی سوریا سەرباری نەیارەتی وڵاتان لەگەڵ ئامادەبوونی ئەوان، دەدات.
کۆنگرەی وتووێژی نەتەوەیی سوریا ڕۆژانی سی و سی ویەکەمی ژانیڤەری لە شاری سووچی ڕووسیا بەڕێوە دەچێت.
قەیران لە سوریا لە ساڵی 2011 ەوە بە پێی پەلاماری بەربڵاوی تاقمەکانی تیرۆریستی کە لە لایەن ئەمریکا و هەندێ وڵاتی ڕۆژاوایی و عەرەبییەوە داکۆکییان لێ دەکرێت بۆ گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچەیی بە قازانجی ڕژێمی زایۆنیستی، دەست پێکرا بەڵام ئەم هەوڵانەلەبەر داکۆکی جەاوەری و میحوەری موقاومە، ناکام مایەوە .