گەڕانەوەی ترەمپ بۆ ئەمریکا هاوڕێ لەگەڵ بۆمبای هەواڵی " مولێر"
کەنالێکی هەواڵی ئەمریکایی ، لە گەڕانەوەی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بۆ کۆشکی سپی لە جەنگەی بۆمبای هەواڵیی هاوپێوەند بە " رابێرت مولێر" باسیکرد .
کەناڵی تەلەڤزیۆنی سی ئین ئین ڕاپۆرتی دا، " دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا دوای گەڕانەوەی لە سەفەرەکەی بۆ داڤووسی سوئیسرا، لە حالێکدا گەییشتە کۆشکی سپی کە ئەمریکا لە جەنگەی بڵاو بوونەوەی بۆمبای هەواڵی هاوپێوەند بە " رابێرت مولێر" داد ئەستێنی تایبەتی ڕاگەییشتن بە دۆسییەی پێوەندی نزیکانی ترەمپ لەگەڵ ڕوسیا دایە لە درێژەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئەمریکا دا .
ئەم کەناڵە وتیشی: پرسیارگەلێک لە بارەی ئەگەری کردەوەی ترەمپ لەمەر پێشگرتن لە جیبەجێبوونی دادگەری هاتۆتە ئاراوە .
میدیا ئەمریکاییەکان رۆژی هەینی راپۆرتیان دا کە ترەمپ گەرەکی بووە ڕابێرت مولێر وەلا دانێت .
ترەمپ لە جەنگەی بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتە میدیاییەکان لە بارەی مولێر، کە خەریکە لێکدانەوەی برگەیەکی پێشگرتن بە جێبەجێبوونەوەی دادگەریی دەکات، وتی: مولێر شیاوەتی چاوەدێری بە سەر لیکۆڵینەوە لە بارەی پرسی ڕوسیا- هەڵبژاردنەکانی نییە .
باسیی پێوەندی هەلبژاردنەکانیی ترەمپ لەگەڵ ڕوسەکان لە ڕکابەرییەکانیی هەڵبژاردنەکانیی سەرۆک کۆمارەتی ٢٠١٦ ئەمریکا تا بە ئێستا بووەتە هۆی بانگ کردن و لێپێچینەوە لە زۆرێک لە نزیکانیی بەرامبەر مولێر و یان لە کۆنگرە دا .