کانونی دوھەم 27, 2018 19:22 Asia/Tehran
  • چاووش ئۆغلۆ : ئەمریکا لە بەرەنگاربوونەوەی تروریسم دا تووشی سەرلێ شێواوی بووە

وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیاوتی: ئەمریکا لە بواری بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسم تووشی سەرلەشێواوی بووە وهەربەم هۆیەوە قسە گەلیکی دژبەرانە لەلایەن کاربەدەستانی ئەم وڵاتەوە لەم بارەوە ڕادەگەێندرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ شەممەی ئیرنا لە ئانکاراوە مەولود چاووش ئۆغلۆ ڕایگەیاند : ئەمریکیەکان بە بیانوی بەرەنگاربوونەوەی تاقمە ترۆریستەکان هاتۆتە ناوئەم وڵاتانەوەو ئەم وڵاتانە داگیردەکەن، بەم پێ یە ناتوانن بە ئێمە دەرس ووانەی ئینسان دوستی بدەن ویا فەرمانی ڕاگیرانی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی ترۆریستەکان لە عەفرینی سووریا بدەن. چاووش ئۆغلۆ لە بارەی کاتیی کۆتایی هەڵمەتی عەفرین پیداگری کرد: ئەم هەڵمەتە هەتا کاتیی لەناوچوونی هەموو ترۆریستەکانی ناوچەی عەفرین درێژەی دەبێت. دەوڵەتی تورکیا ئیدعای کردووە هێزە ئەمریکیەکان بە ناردنی چەک بۆ ناڕازیانی کوردی سووری بە تایبەت یە پە گە لە ڕاستی دا لە تاقمە ترۆریستەکان لە سووریا پشتیوانی ولەدژی تورکیا بە شێوەی ناراستەوخۆ کردەوە پیشان ئەدات.هەڵمەتی چڵە زەیتوونی تورکیا لە ناوچەی عەفرین لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا لە رۆژی شەممە بیستی ژانێڤەری دەسپێکراوە ولەهەشتەمین ڕۆژیش هەر  درێژەی هەیە. وەزاڕەتی دەرەوەی سووریا بە مەحکوم کردنی پەلاماری هێزەکانی سوپای تورکیا بۆسەر شاری عەفرین لە پاڕێزگەی حەڵەبی سووریا ،ڕایگەیاندووە کە ئەم کردەوەیەی تورکیا بنپێکردنی دەسەڵاتدارەتی نیشتمانی سووریایە.

سەرپەیڤ