خۆپیشاندان دژی ترەمپ لە پێتەختی ئەمریکا
سەدان شارومەندی ناڕازی ئەمریکایی ، بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە حاند سیاستەکانی ڕەگەز پەرەستانەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا و کردەوەکانی دژی موسولمانەکان لە واشنگتۆن دی سی خۆپیشاندانیان کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری رادیۆ وتەلەڤزیۆنی ئێران ، سەدان شارومەندی ناڕازی ئەمریکایی بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە حاند سیاسەتەکانی ڕەگەز خوازانەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا و کردەوەکانیی دژی موسولمانەکان لە واشنگتۆن دی سی خۆپیشاندانیانی ڕەخنە گرانەیان بەڕێوە برد .
ئەم کۆبوونەوەیە لە سەر بانگێشتنی ئەنجوومەنی پێوەندییەکانی ئیسلامی ئەمریکا و بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە حاند فەرمانی " قەدەخەی سەفەر" لە لایەن دۆناڵد ترەمپ بۆ شارومەندانی چەند وڵاتی موسولمان ، ئەنجام دراوە. ناڕازییان بە هەڵگرتنی لافیتە دژی ترەمپ دروشمەکانی " نا بە قەدەخەکردن دژی موسولمانەکان" و " دەست هەڵبگرن لە تاوانپاڵدان بە موسولمانەکان" ،" پەنابەران قەبووڵدەکەین" و " ترساندن لە ئیسلام هەرگیز" یان بەرزکردەوە .