بەشدارانی کۆنگرەی وتووێژە نیشتمانیەکانی سوریا گەیشتنە سووچی
یەکەم تاقمی بەشدارانی کۆنگرەی وتووێژە نیشتمانیەکانی سوریا بریتی لە 175 کەس گەیشتنە شاری بەندەریی سووچی لە لێواری دەریای رەش .
بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، فڕۆکەی هەڵگری ئەم تاقمە لە لایەن پارتی بەعسی سوریا و بەرەی پیێشکەوتووی نشتمانیی سوریا شەوی رابردوو لە فڕۆکەخانەی سووچی نیشتەوە .
کەناڵی دووی تەلەفزیۆنیی حکومکەتیی روسیا رایگەیاند : جیا لەو کەسانە ، ئەندامانی پارتی " ئاڕاستەی گۆڕانکاریی ئاشتیانە " ، پارتی نیشتمانیی گەنجانی سوریا ، سەندیکای بازرگانیی سوریا و پارتی سۆسیالیستی عەرەبی و بەرەی دیموکراتیکی سوریاش گەیشتوونەتە سووچی .
میدیا روسیەکان راپۆریان دا بەشی زۆری ئۆپۆزسیۆنی سووری رۆژی دوشەممە دەگەنە سووچی و چاوەڕوانی دەکرێ لەم ڕۆژەدا شاندێک لە رێکخراوی نەتەوەکان بە سەرپەڕرستیی ستیڤان دیمیستۆرا نوێنەری سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری سوریا سەردانی سووچی بکەن .
وەزاڕەتی دەرەوەی روسیا بانگێشتی نزیکەی هەزار و شەشسەد کەس لە گروپە جیاجیاکانی سووری کردووە لەوان ئەنجووومەنی وەزیران و ئۆپۆزسیۆنی سوریا بۆ بەشداری کردن لە دانیشتنی سوچی کە ئەمڕۆ و سبەی ( سێشەممە ) بەڕێوەدەچێ .
کوردی سوریا بە هۆی هێرشی دەسدرێژکارانەی تورکیا بۆسەر عەفرین بەشداریی ئەم کۆبوونەوەیە ناکات .